پێشكه‌شكارێكی بی بی سی له په‌خشی راسته‌وخۆدا به جلی ژێره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت
به‌ڵێنه‌كه‌ی برده سه‌ر و به جلی ژێره‌وه به‌رنامه‌كه‌ی پێشكه‌شكرد
K24 - هه‌ولێر:
گاری لینكه‌ر، كاپتنی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند، ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به‌جێهێنا، كه به‌هانده‌ران و هه‌وادارنی وه‌رزشی وڵاته‌كه‌یدا بوو و یه‌كه‌م به‌رنامه‌ی له وه‌رزی نوێ‌دا به‌ناوی "ماچ ئۆف زه ده‌ی"ـی به جلی ژێره‌وه پێشكه‌ش كرد.
گاری ته‌مه‌ن 55 ساڵ، به‌ڵێنیدابوو، ئه‌گه‌ر یانه‌ی لیتسهر سیتی توانی نازناوی پرێمه‌ر لیگ بباته‌وه، ئه‌وا ئه‌و ئاماده‌یه به رووتی و جلی ژێره‌وه به‌رنامه‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات، دواتر لیسته‌ر بووه پاڵه‌وان و گاری ـیش به‌لێنه‌كه‌ی برده‌سه‌ر.
له‌كاتی پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌كه‌شی له كه‌ناڵی "بی بی سی وه‌رزشی" ئه‌و بێژه‌ره گوتی: "ئه‌وه ته‌نها یه‌كجار رووده‌دات و دووباره نابێته‌وه، موعجیزه‌ی سه‌ركه‌وتنی لیسته‌رسیتی له كۆتاییدا وای لێكردم به جلی ژێره‌وه ده‌ربكه‌وم".
لینكه‌ر پێشتر یاریزانی لیسته‌رسیتی بووه و له 194 یاریدا، 95 گۆڵی بۆ ئه‌و یانه‌یه تۆماركردووه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)