لە هەڵەبجە هۆڵی بەرهەمهێنانی قارچک کرایەوە

کوێستان محەممەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی
کوێستان محەممەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی

K24 - هەولێر

وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پارێزگای هەڵەبجە هۆڵی بەرهەمهێنانی قارچک بە بڕی زیاتر لە 37 ملیۆن دینار کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 3ـی ئاداری 2024، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا کوێستان محەممەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، لە پارێزگای هەڵەبجە ئەمڕۆ هۆڵی قارچکمان کردەوە، تێچووی وەرشەی قارچک کە حکومەتی هەرێمی کوردستان دابینی کردووە، 123 ملیۆن و 142 هەزار دینار بووە، پێداویستییەکانیشی بە گوژمەی 35 ملیۆن و 692 هەزار و 500 دینار لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دابین کراوە.

بە گەوتەی ئەوان: "هۆڵی بەرهەمهێنانی قارچک 37 ملیۆن و 904 هەزار دینار لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری روانگە توانیومانە بەشێک لە پێداویستییەکانی وەرشەی قارچک و خولی بەرهەمهێنانی قارچک ئەوانەی بەشدارییان تێیدا کردبوو ئەمڕۆ بڕوانامە وەردەگرن، بە بڕی 10 ملیۆن و 801 هەزار دینار هاوکار و پاڵپشتی پڕۆژەکانمان بوون".

Fly Erbil Advertisment