یارییه ئاگرینه‌كه به‌سوودی لیڤه‌رپوول كۆتایی هات
ڤینگه‌ر و ئارسێناڵ به قه‌یران و شكست پێشوازییان له وه‌رزی نوێ كرد
له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی وه‌رزی نوێی پرێمه‌ر لیگ، یانه‌ی ئارسێناڵ له نێو یاریگه‌ی خۆی و له به‌رده‌م هانده‌رانی گۆڵباران كرا و یارییه‌كه‌ی به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك به یانه‌ی لیڤه‌رپوول دۆڕاند.
كه‌مێك پێش ئێستا، یارییه ئاگرینه‌كه‌ی نێوان ئارسێناڵ و لیڤه‌رپوول كۆتایی هات، له خوله‌كی 31 سیۆ واڵكۆت، هێرشبه‌ری تۆپچییه‌كان یانه‌كه‌ی به گۆڵێك پێشخست، به‌ڵام فیلیپ كۆتینیۆ، ئه‌ستێره‌ی لاوی برازیلی، له خوله‌كی 45 پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوانی یارییه‌كه فیكه‌ی كۆتایی ئه‌م گێمه لێ بدات و ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ریدز یه‌كسان كرده‌وه.
دواتر، له گێمی دووه‌م یانه‌ی لیڤه‌رپوول به‌هێزه‌وه ده‌ركه‌وتن، له خوله‌كه‌كانی 49 و 56 و 63، سێ گۆڵی دیكه‌ی یه‌ك له دوای یه‌كیان له لایه‌ن ئاده‌م لالانا، كۆتینیۆ و سادیۆ مانی تۆمار كرد.
پاشان، ئه‌لێكس چامپێرلین له خوله‌كی 64 به تۆماركردنی گۆڵی دووه‌می ئارسێناڵ جیاوازییه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه، له خوله‌كی 75، كالۆ چامپرێس به تۆماركردنی گۆڵی سێیه‌می ئارسێناڵ گڕی له یارییه‌كه به‌ردا، له دوای ئه‌م گۆڵه یارییه‌كه خێرایی و فشارێكی زۆری بۆ سه‌ر گۆڵی یه‌كتر به‌خۆیه‌وه بینی، به‌ڵام خه‌ونی ڤینگه‌ر و یاریزانه‌كانی له یه‌كسانكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه نه‌هاته‌دی و ناونیشانی یارییه‌كه به شكستێكی گه‌وره بۆ ئارسێناڵ كۆتایی هات.