رووسیا له رۆژی نۆیه‌می ئۆڵمپیك دره‌وشایه‌وه
له ئۆڵمپیكی ریۆ 2016، رووسیا له ركابه‌رییه‌كانی تێنسی دووانی خانمان مێدالیای زێڕی به‌ده‌ستهێنا.
ئیكاترینا ماكارۆڤا و ویلینا ڤێنسینای خانمه تێنسزانانی رووسیا له فایناڵی تێنسی دووانی خانمان له ركابه‌رییه‌كانی ئۆڵمپیكی ریۆ رووبه‌ڕووی تیمیا باشینسكی و ماتیتا هێنگیزی سویسری بوونه‌وه.
دوای كاتژمێرێك و 38 خوله‌ك رووسیه‌كان سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد و یه‌كه‌م ناسناوی تێنسی دووانه‌ی خانمانیان بۆ رووسیا به‌ده‌ستهێنا، به‌م ئه‌نجامه‌ش رووسه‌كان توانیان حه‌وته‌مین زێڕ له ئۆڵمپیكی ریۆ به‌ده‌ستبهێنن.