بارزانی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری خازر به‌سه‌رده‌كاته‌وه
ده‌ستخۆشی له پێشمه‌رگه و هێزه به‌شداربووه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كرد
K24 - هه‌ولێر:
دوای ته‌واوبوونی قۆناغی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ئازادكردنی 6 گوند له ده‌شتی نه‌ینه‌وا، مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، هێلی پێشه‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری خازر به‌سه‌ر كرده‌وه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هێلی پێشه‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌كان، به مه‌به‌ستی پێشڕه‌ویكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی میحوه‌ره‌كانی خازر، گوێڕ و مه‌خمووری پێشمه‌رگه كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا فه‌رمانده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه، باسییان له سه‌ركه‌وتنه‌كان كرد و رایانگه‌یاند، ئه‌و پلانه‌ی كه بۆیان دانرابوو به سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێ كرا و ئامانجه‌كانی خۆیان له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌دیهێناوه.
بارزانی وێڕانی ده‌ستخۆشیكردن له قاره‌مانێتییه‌كانی پێشمه‌رگه، سه‌ره‌خۆشی خۆی بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدانی ئه‌مڕۆ ده‌ربڕی و هیوای چاكبوونه‌وه‌شی بۆ برینداران خواست.
سه‌رۆك بارزانی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، رێنوێنی و ئامۆژگاری پێویستی بۆ فه‌رمانده‌كانی میحوه‌ره‌كانی خازر، گوێر و مه‌خموور خسته‌ڕوو.
ئه‌مڕۆ 14ی ئاب/ ئۆگستۆسی 2016، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئۆپه‌راسیۆنێكی له دژی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش ده‌ستپێكرد و تێیدا گونده‌كانی قهرهقهشه، ئه‌بزه‌خ، ته‌ل حه‌مید، حه‌مرا، شه‌نه‌ف، ستێحیان له چه‌كدارانی داعش پاككرده‌وه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)