مه‌ترسییه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له عێراق رۆژ به‌رۆژ له زیادبووندایه
K24 – هەولێر:
مه‌ترسییه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له عێراق رۆژ به‌رۆژ له زیادبووندایه و به‌رپرسانیش هۆشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه‌ی به‌رۆكی هاووڵاتییانی گرتووه كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی له‌باریه‌ك هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
راوێژكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی ئاشكرای ده‌كات ، ته‌نیا له ماوه‌ی دوو مانگدا هه‌زاران كیلۆ له‌و ماددانه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه و نزیكه‌ی 1500 تۆمه‌تباریش ده‌ستگیركراون.
تادێت مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌بێته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌تر بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی، هه‌رچه‌ند هێزه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له هه‌وڵه‌كانیان بۆ رێگریكردن له‌و په‌تایه به‌رده‌وامن، به‌ڵام به‌ربڵاوی تۆڕه‌كانی بهقاچاغهێنانی ئه‌و ماددانه بۆ ناو عێراق وایكردووه، هێزه ناوخۆییه‌كانیش نه‌توانن كۆنترۆڵی ئه‌و ديارده‌یه بكه‌ن. راوێژكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقیش له كۆنفرانسیكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ته‌نیا له ماوه‌ی دوو مانگدا هه‌زاران كیلۆ لهوماددانه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه نزیكه‌ی 1500 تۆمه‌تباریش ده‌ستگیركراون.
سەعد مەعن، راوێژکاری وەزیری ناوخۆی عێراق گوتی: لەماوەی تەنیا دوو مانگی یەکەمی ئه‌مساڵدا هێزه‌كانمان توانیویانه دەستبەسەر نزیکەی نیو تۆن ماددەی هۆشبەر نۆ تۆن مادده‌ی دیکەی كاریگه‌رییه عهقلییهكاندا بگرن، وێڕای ده‌ستگیركردنی هەزار و 459 تۆمەتبار، کە دادگا سزای بۆ 768 تۆمەتباریان دەرکردووە، له‌و ژماره‌یه‌ش سزای له‌سێداره‌دان بۆ نۆ كه‌س و زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی بۆ 16 تۆمه‌تبار ده‌ركراوه. دەستیش بەسەر 115 پارچە چەک و 43 ئۆتۆمبێلی جۆراو جۆردا گیراوە. لەهەمووی گرنگتر 121 تۆڕی بازرگانی ئەو ماددانە هەڵوەشیندراونەتەوە. کە 13ـیان نێودەوڵەتین و 108ـیان نێوخۆیین.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته، وه‌زیری ناوخۆی عێراق له پانێڵێكدا له دیداری رافیده‌ین، كه كوردستان بیست و چار سپۆنسه‌ریی ده‌كات، ئه‌و وڵاتانه‌ی ئاشكراكرد كه ئه‌و ماددانه‌ی لێی به‌رهه‌مده‌هێنرێن، له‌گه‌ڵ ئاماژه‌دان به‌و ئه‌و وڵاتانه‌ش كه بوونه‌ته رێگه‌ی گواستنه‌وه‌ی مادده‌كان و چۆنیه‌تی بهقاچاغهێنانیان بۆ عێراق.
لەلایەن خۆیەوە، عه‌بدولئه‌میر شه‌ممه‌ری، وه‌زیری ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەکرد: هەموومان دەزانین بابەتی حەبی کاپتاگۆن لە کوێوە دێتە عێراقەوە و لەکوێش دروستدەکرێت، لە سووریا و لوبنان دروستدەکرێت. ئوردن نزیکەی 330 کیلۆمەتر سنووری لەگەڵ سووریا هەیە، هەموو سنوورەکانی بە تەلبەند و سوپا تەنیوە بۆ رێگریکردن لە قاچاخچێتی بە حەبی کاپتاگۆن. حەبی کاپتاگۆن لەرێگەی بارهەڵگری میوە دێنە عێراقەوە، ئەفیون و حەشیش لە ئەفغانستان دروستدەکرێن و دواتر لەرێگەی ئێرانەوە دێنە ناو عێراق. ئێمە لەگەڵ هەرێمی کوردستانیش هەماهەنگیمان هەیە بۆ پاراستنی سنوورەکان. لەساڵی رابردوودا 81 بازرگانی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر سزای لەسێدارەدان و زيندانى هەتا هەتاییان بەسەردا سەپێندراوە.
به‌گوێره‌ی چاودێران، دوای شه‌ڕی داعش، یه‌كێك له گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی، بڵاوبوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ره و چیتر به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به‌و ماددانه حاڵه‌ت نه‌ماون، به‌ڵكو بوونه‌ته دیارده و خه‌ریكه شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.