عەبدوڵڵا مزووری: 39 پارتی سیاسی مۆڵەتیان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەیە
K24 – هەولێر:
بەڕێوه‌بەری کۆمەڵە و پارتە سیاسییەکان لە وەزارەتی ناوخۆ، ئاماژە بەوە دەکات، ئه‌و پارتانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان مۆڵه‌تیان وه‌رنه‌گرتووه پێویسته مامه‌ڵه‌كانیان پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی په‌سه‌ند بكرێن.
عەبدوڵڵا مزووری، بەڕێوه‌بەری کۆمەڵە و پارتە سیاسییەکان لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی راگەیاند، 39 پارتی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان مۆڵه‌تیان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌یه و ده‌توانن به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
ناوبراو گوتیشی: ئه‌و پارتانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان مۆڵه‌تیان وه‌رنه‌گرتووه پێویسته مامه‌ڵه‌كانیان پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی په‌سه‌ند بكرێن.
رۆژی (4ـی ئاداری 2024) كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عێراق چەند رێنماییەک بۆ خۆپاڵاوتن و پێکهێنانی هاوپەیمانی سیاسی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە.
بە گوێره‌ی رێنماییەکان هەر پارتێکی سیاسی تۆمار دەکرێت بۆ هەڵبژاردن بنەما لەسەر یاسای پارتەکان ژمارە 36ـی ساڵی 2015 یاخود بنەما لەسەر یاسای پارتەکان و رێکخراوی سیاسی لە هەرێمی کوردستان بەگوێرەی یاسای ژمارە 17ـی ساڵی 2013 بێت.
رۆژی یەکشەممە (3ـی ئاداری 2024) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەرسومێکدا، وادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد کە رۆژی (10ـی حوزەیرانی 2024) بەڕێوەدەچێت.
لەوبارەیەوە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەبوەکردووە، به‌پێى فه‌رمانه‌كه هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان پابه‌ند ده‌بن به ئه‌نجامدانى كارى پێويست بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كۆمیسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ جێبه‌جێكردنى فەرمانەکە، کە لە رۆژى ده‌رچوونييه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.