زیاتر لە 52 هەزار خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە ئەنبار
K24 - ھەولێر
محەمەد رەشید بەڕێوەبەری وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق لە پارێزگای ئەنبار، رایگەیاند، زیاتر لە 52 هەزار خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە ناوچەکانی سنووری پارێزگای ئەنبار كە لە ژێر دەستی داعش رزگاركراون لە بۆمب پاككراونەتەوە.
رەشید لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا گوتی: "بەپێی دوایین ئامار 52 هەزار و 119 خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە ناوچەكانی، رومادی، حەدیسە، هیت، خالیدیە، گەرمە و روتبە، ئەمەش دوای ئەوەی خزمەتگوزارییە سەرەكییەکانییان بۆ دابینكرا ".
بەهۆی کاری پاككردنەوەی شارەکە لە بۆمب و تەقەمەنییە چێندراوەکان، تاکو ئێستا ئاوارەکانی فەللوجە نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە شارەکەیان.