حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

پێشمەرگە هەمیشە كاریگەرترین هێزی شەڕكەر بووە لە دژی تیرۆریستانی داعش

 K24- هه‌ولێر

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌ردوو میحوه‌ری خازر و گوێر ده‌كات كه‌ بۆ ماوه‌ی دوو رۆژه‌ به‌رده‌وامه‌.

سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكدا كه‌ له‌ ماڵپه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ به‌ پیرۆزباییكردنی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌  رایگه‌یاند: "سەربەرزین بە سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگە لە بەرەكانی جەنگ لە هەردوو میحوەری خازر و گوێر، پێشمەرگە هەمیشە كاریگەرترین هێزی شەڕكەر بووە لە دژی تیرۆریستانی داعش، پیرۆزبایی گەرم لە سەركەوتنەكانی ئەمڕۆ دەكەین و پرسە و سەرەخۆشی له‌ كه‌سوكاری شەهیدان دەكەین و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین".

له‌ كۆتایی په‌یامه‌كه‌شی دا سه‌رسەرەخۆشی لە خانەوادەی وێنه‌گر مستەفا سەعید ده‌كات، كه‌ له‌ رۆژی یه‌كه‌م ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بووه‌.