ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی یه‌رموك به ئه‌نقه‌ست بووه
ماده‌ی به‌نزین بووه هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه
K24 – هه‌ولێر
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند ئاگركەوتنەوەی نەخۆشخانەی یەرموك لە بەغدا بە ئەنقەست بووە، كە ببووە ھۆی كوژرانی 13 منداڵی ساوا.
ئاژانسی فرانس پرێس لەسەر زاری ئەحمەد رودێینی رایگەیاند بەپێی لێكۆڵینەوەكان، بوونی مادەی شیاوی ئاگركردنەوە لە شوێنی ئاگركەوتنەوە دۆزراوەتەوە، كه به دڵنیاییه‌وه رووداوه‌كه به ئه‌نقه‌ست بووه.
گوتیشی به‌پێی ئه‌نجامی راپۆرتی لیژنه‌ی پسپۆرانی راسپێردراو بۆ ئاشكراكردنی هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه، ئاسه‌واری ماده‌ی به‌نزین دۆزراوه‌ته‌وه كه زوو ئاگر ده‌گرێت و هۆكاری سه‌ره‌كی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی یه‌رموك بووه، نه‌ك شورتی كاره‌با، كه پێشتر وا بڵاو كرابووه‌وه.
زۆربه‌تی راپۆرته‌كانی به‌رگری مه‌ده‌نی عێراق، بۆ رووداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه، شورتی كاره‌با به هۆكاری سه‌ره‌كی زانیوه، كه عێراق به‌ده‌ست لاوازی تۆڕی كاره‌باوه ده‌ناڵێنێت.