6 راستی لەبارەی یاریی كلاسیكۆی كوردستان

لۆگۆی یانەكانی هەولێر و دهۆك
لۆگۆی یانەكانی هەولێر و دهۆك

لە گەڕی نۆزدەیەمی خولی ئەستێرەكانی عێراق، لە كلاسیكۆی كوردستان سبەی هەینی كاتژمێر 05:00ـی ئێوارە یانەی هەولێر میوانداریی دهۆك دەكات، بە گوێرەی داتا و ئامارەكان مێژوو لە بەرژەوەندی هەولێر دایە، لەم راپۆرتەدا 7 راستی لە بارەی یاریی كلاسیكۆی كوردستان دەخەینەڕوو.

یەكەم: ئیحسان هادی هێرشبەری پێشووی یانەی دهۆك تاكە یاریزانە هاتریكی لە كلاسیكۆی كوردستان كردووە؟
ئەم یاریزانە پێشتر یاریی بۆ یانەكانی كارەبا، مینا كردووە، لە وەرزی 2004 ـ 2005 بە درێسی یانەی دهۆك هاتریكی بەرامبەر هەولێر كرد، ئەو یاریزانە ئێستا تەمەنی 47 ساڵە و یاریدەدەری راهێنەری نەفتی میسانە.
دووەم:  ئەحمەد سەڵاح بە تۆماركردنی 5 گۆڵ، گۆڵكاری یاریی كلاسیكۆی كوردستانە، 4 گۆڵی بە درێسی هەولێر كردووە، گۆڵێكیشی بە درێسی یانەی دهۆك هەیە، ئەمجەد رازیش بە تۆمار كردنی 4 گۆڵ، دووەم گۆڵكاری كلاسیكۆیە، لوئەی سەڵاحیش خاوەنی 3 گۆڵە لە كلاسیكۆی كوردستان، خالید موشیر و ئاماد ئیسماعیل بە درێسی یانەی دهۆك لە یەك یاریی كلاسیكۆ 2 گۆڵیان كردووە، بە هەمان شێوە حوسێن عەبدولواحید و ئەمجەد رازی بە درێسی هەولێر لە یەك یاریی دووانەیان كردووە؟
سێیەم: مستەفا كەریم خاوەنی خێراترین گۆڵە لە كلاسیكۆی كوردستان، كاتێك لە وەرزی 2005 ـ 2006 بە درێسی یانەی هەولێر لە ماوەی 2 خولەك و 36 چركەی سەرەتای یارییەكە گۆڵی لە دهۆك كرد.
چوارەم: لە كۆی 43 یاریی كلاسیكۆ لە مێژووی رووبەڕبوونەوەكانیان لە خولی پلەیەك و نایابی عێراق، هەولێر خاوەنی زۆرترین بردنەوەیە (16 سەركەوتن)، دهۆكیش 14 یاریی بردووەتەوە و لە 13 یاریش یەكسانبوونە.
پێنجەم: هەولێر لە كلاسیكۆ خاوەنی زۆرترین گۆڵە (50)، لە بەرامبەردا دهۆك 43 گۆڵی كردووە.
شەشەم: هەولێر لە كۆی 14 یاری لە نێو یاریگەی خۆی 6 یاری بردووەتەوە، 4 یاریشی دۆڕاندووە و لە 4 یاریش بەرامبەربوونە.

.

 

.

Fly Erbil Advertisment