هەرێمی کوردستان هەوڵی بەهێزکردنی پەیوەندییە گەشتیارییەکان لەگەڵ وڵاتان دەدات

شاندی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لە ئەڵمانیا
شاندی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لە ئەڵمانیا

K24 – بەرلین:

شاندی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لە ئەڵمانیا هەوڵی راکێشانی گەشتیاری زیاتر بۆ هەرێم دەدەن و لەو چوارچێوەیەشدا لەگەڵ شاندی وڵاتانی دیکە هەماهەنگیی دەکەن و لێکتێگەیشتنیان هەیە بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکانیان لەبواری گەشتوگوزار.

چیا ئەمین عوسمان، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری زاخۆ بە کوردستان24ـی راگەیاند، بەشداری ئێمە لەم جۆرە پێشانگایانە دەرفەتێکی باشە بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکانمان لە بواری گەشتوگوزار.

وڵاتە عەرەبییەكان بە تایبەتی وڵاتانی كەنداو ئامادەییەکی گەورەیان لە پێشانگاکەدا هەبوو، هەرێمی کوردستانیش هەوڵی بەهێزکردنی پەیوەندییە گەشتیارییەکان لەگەڵ وڵاتانی جیھان و ولاتانی عەرەبی دەدات.

لەلایەن خۆیەوە فەتحی ئەحمەد، خاوەنی کۆمپانیای ئۆپن تونیزیا، بە کوردستان24ـی گوت: پلانمان داناوە بۆ ئەمساڵ گرووپی گەشتیاری و ئاڵوگۆڕی کولتووری لە نێوان تونس و هەرێمی کوردستان رێکبخەین، ئەمەش دەبێتە هۆی بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان تونس و هەرێمی کوردستان.