په‌رله‌مانی عێراق متمانه به ئه‌ندامانی نوێی كابینه‌ی عه‌بادی ده‌دات
قه‌ناعه‌تی به وه‌ڵامه‌كانی وه‌زیری به‌رگری نییه
K24 – هه‌ولێر
په‌رله‌مانی عێراق له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا ده‌نگ به هه‌مواركردنه‌وه‌ی كابینه عه‌بادی ده‌دات، به‌ڵام قه‌ناعه‌تی به وه‌ڵامه‌كانی وه‌زیری به‌رگری نییه.
كه‌مێك پێش ئیستا په‌رله‌مانی عێراق متمانه به عه‌لی عه‌بدوڵره‌زاق عیسا بۆ وه‌زیری په‌روه‌رده و حه‌سه‌ن جه‌نایی بۆ سه‌رچاوه سروشتییه‌كان و عه‌لی لعێبی بۆ وه‌زاره‌تی نه‌وت و كازم فنجان بۆ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و ئان نافع بۆ وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن دا.
پاڵێوراوی عه‌بادی بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی بازرگانی ده‌نگی پێویست به‌ده‌ست نه‌هێنا و ره‌تكرایه‌وه.
عه‌لی لعێبی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای نه‌وتی باشوور بوو.
په‌رله‌مانی عێراق هه‌روه‌ها لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ خالد عوبێدی وه‌زیری به‌رگری كرد، كه عه‌بادی نییه‌تی گۆڕینی نییه.