بۆمبێک لە کەرکووک تەقییەوە و قوربانی هەیە

کەرکووک
کەرکووک

K24 – کەرکووک:

لە ناوچەی جەوەڵ بۆر لە باکووری خۆرهەڵاتی کەرکووک، بۆمبێک بەدوو هاووڵاتی تەقییەوە کە باوک و کوڕن بەناوەکانی عەزیز و مستەفا.

ئەمڕۆ هەینی (8ـی ئاداری 2024) سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووك بە کوردستان24ـی راگەیاند، بۆمبێک بە دوو هاووڵاتییدا تەقییەوە کە باوک و کوڕن، لە ئەنجامدا باوکەکە گیانی لەدەستدا و کوڕەکەش بریندار بووە.

سەرچاوەکەی پۆلیس ئەوەشی گوت، دوو هاووڵاتییەکە بە مەبەستی هەڵکەندنی گیا بەهارییەکان چوونەتە ناوچەکە و بۆمبەکەش پێدەچێت چەکدارانی داعش دایان نابێت، کە لەڕابردوو چەندین جار کردەوەی تیرۆریستییان لەو ناوچەیە ئەنجامداوە و بەهۆی بوونی دۆڵ و نزماییەکان وەک مۆڵگە بەکاریانهێناوە.

Fly Erbil Advertisment