توركیا هه‌ڕه‌شه له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات
هه‌ڕه‌شه و سووكایه‌تیمان پێ ده‌كه‌ن
- هه‌ولێر
توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی كۆچبه‌ران له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات، ئه‌گه‌ر تا مانگی تشرینی یه‌كه‌م ڤیزه له‌سه‌ر هاوڵاتیانی توركیا هه‌ڵنه‌گرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولوود چاوشئۆغلو له لێدوانیكدا بۆ رۆژنامه‌ی بیلدی ئه‌ڵمانی ب توندی هێرشی كرده سه‌ر وڵاتانی ئه‌وروپا و به دوژمنایه‌تیكردنی توركیا تۆمه‌تباریان كرد، كه پێی وایه پاش كوده‌تای 15 ته‌موز هه‌ڕه‌شه و سووكایه‌تی به وڵاته‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
لێدوانی چاوشئۆغلو هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌وروپا، كه زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا، پاش كوده‌تای 15 ته‌موز به‌رپرسانی توركیا به پێشڵكردنی مافی مرۆڤ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنی ده‌یان هه‌زار سه‌رباز و پۆلیس و مه‌ده‌نی و دادوه‌ر و ئه‌كادیمی و كارمه‌ندانی كه‌رتی گشتی ره‌خنه له توركیا ده‌گرن كه به تۆمه‌تی ده‌ست هه‌بوون له كوده‌تا ده‌ستگیر كراون.
هه‌ندێ له وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا، پێیان وایه ئه‌ردۆغان به‌بیانووی كوده‌تا نه‌یارانی له‌ناو ده‌بات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له وه‌ڵامی پرسیارێك سه‌باره‌ت به رێككه‌وتننامه‌ی نێوان ئه‌نقه‌ره و برۆكسێل له‌باره‌ی كۆچبه‌ران، كه له كاتی جێبه‌جی نه‌كردنی به سه‌دان هه‌زار كۆچبه‌ر له توركیاوه ئاماده‌ن به‌ره‌و ئه‌وورپا بچن، گووتی: "نامه‌وێ سه‌باره‌ت به خراپترین سیناریۆی ئه‌م كه‌یسه له‌گه‌ل یه‌كێتی ئه‌وروپا قسه بكه‌م، به‌ڵام روونه كه هه‌ردوو لامان ته‌واوی رێككه‌وتننامه له یه‌ك كاتدا جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، یان وازی لێ دێنین".