دژەتیرۆری کوردستان: فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا لە شنگال چەکدارانی پەکەکەی کردە ئامانج

K24 – هەولێر:
دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند لە شنگال فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا، گرووپێکی چەکدارانی پەکەکە بەئامانج دەگرێت و بەهۆیەوە بەرپرسێک کوژراو و پاسەوانێکیشی بریندار بوو.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ هەینی 8ی ئاداری 2024، کاتژمێر 17:30، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە نزیک گوندی زەرکا لە ڕۆژئاوای قەزای شنگال، گرووپێکی چەکدارانی پەکەکە بەئامانج دەگرێت و بەهۆیەوە بەرپرسێکی هەواڵگریی پەکەکە کوژراو و پاسەوانێکیشی بریندار بوو.
رۆژی هەینی (8ـی ئاداری 2024) رزگار ساركی، بهڕێوهبهری ناحییهی شیلادزێ به كوردستان24ـی راگهیاند، فڕۆكهی جهنگیی توركیا پاوانی گوندی دێوكێی له سنووری شیلادزێ بۆردومان كرد و له ئهنجامدا دوو هاووڵاتی شههید بوون و یهكێكی دیكهش برینداره، كه بۆ كۆكردنهوهی گیای بههاری روویان له ناوچه شاخاوییهكانی ناوچەکە كردبوو.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ناوهڕاستی مانگی ئابی 2023، 274 گوند لە سنووری پارێزگای دھۆك بەھۆی شەڕی نێوان سوپای تورکیا و چەکدارانی پەکەکە چۆڵكراون كە 250 گوندیان دەكەونە سنووری قەزای ئامێدی و 24 گوندیش دەكەونە سنووری قەزای ئاكرێ. ھەروەھا 47 گوند لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەھۆی بۆردومانەکانی سوپای تورکیاوە چۆڵكراون.