ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان رێگه‌ به‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی پێشمه‌رگه‌یه‌كی شه‌هید نادات

K24 – هه‌ولێر

په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان رێگری له‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی شه‌هیده‌كه‌ی هێزی رۆژ ده‌كات.

گوتیشی ئاسایش ته‌قه‌ له‌ كاروانی ته‌رمی شه‌هیده‌كه‌ی رۆژئاوا (حه‌بیب قه‌دری محه‌مه‌د) كرد، كه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌م دواییه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ دژی داعش شه‌هید بووه‌.

سێ پێشمه‌رگه‌ی رۆژئاوای كوردستان له‌ رۆژی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌ردوو میحوه‌ری خارز و گوێر شه‌هید بوونه‌.