ئه‌نقه‌ره: يه‌كينه‌كان له منبج پاشه‌كشێ ده‌كه‌ن
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا رايگه‌ياند، ئه‌نقه‌ره پێشبينى ده‌كات، يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل له خۆرهه‌ڵاتى رووبار‌ى فورات بكشێنه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا رايگه‌ياند، ئه‌نقه‌ره پێشبينى ده‌كات، يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل له خۆرهه‌ڵاتى رووبار‌ى فورات بكشێنه‌وه.
مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ گوتى: دواى ئه‌وه‌ى هێزى يه‌كينه‌كان و هێزه‌كانى ديكه به پشتيوانى ئه‌مريكا توانيان شارى منبج له ده‌ستى داعش رزگار بكه‌ن، ئيدى له‌و ناوچه‌يه پاشه‌كشێ ده‌كه‌ن.
توركيا يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل كه هێزى سه‌ره‌كى ناو هاوپه‌يمانى سوورياى ديموكراتى و ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازى منبج بوون، به تۆمه‌تى وابه‌سته‌بوون به پارتى كرێكارانى كوردستانه‌وه وه‌ك تيرۆريست ده‌ناسێنێت.
ئه‌نقه‌ره ئه‌وه‌شى راگه‌ياندووه، ئه‌مريكا دڵنياى كردووه‌ته‌وه كه پرۆسه‌ى رزگاركردنى منبج له لايه‌ن هێزى عهرهبييهوه ئه‌نجامده‌درێت.
ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازى مبنج له لايه‌ن يه‌كينه‌كان و ژماره‌يه‌ك لايه‌نى هاوپه‌يمانيان بۆ رزگاركردنى منبج پێكهێنرا.
پرۆسه‌ى رزگاركردنى منبج له ژێر ناوى پرۆسه‌ى سه‌ربازى ئه‌بو له‌يلا له يه‌كى حوزه‌يرانى رابردوو ده‌ستيپێكرد.
دواى 73 رۆژ له شه‌ڕى به‌رده‌وام له 12ى ئه‌م مانگه‌دا ئه‌نجوومه‌نه‌كه توانى به ته‌واوى منبج رزگار بكات.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.
و:ئ.هـ