مه‌سروور بارزانی پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه‌كان له پێشمه‌رگه ده‌كات
هیوادارم گەلەکەمان ئەم گیانبەختکردنەی پێشمەرگە ئازاکان لە رۆژە سەختەکان لە بیر نەکات و بە وەدەست هێنانی سەربەخۆیی کوردستان پاداشتیان بدەنەوە
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یامێكدا، پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كات له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك گوند، له رۆژهه‌ڵاتی موسڵ.
مه‌سروور بارزانی گوتی: "بە بۆنەی سەرکەوتنەکانی ئەم دوو رۆژەی هێزی پێشمەرگە لە میحوەرەکانی خاز و گوێڕ، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی و هەموو هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش و دژە تیرۆر و خۆبەخشەکان دەکەم و هەروەها دەستخۆشی لە پەیامنێرانی ئازای دەزگاکانی راگەیاندن دەکەم کە شانبەشانی هێزەکانی پێشمەرگە لە پێشرەویدا بوون و وێنەی قارەمانییەکانی پێشمەرگەیان بۆ گەلەکەمان و سەرانسەری جیهان گواستەوە و تەنانەت خوێنیان ئاوێتەی خوێنی پێشمەرگە بوو و گیانیان بەخت کرد".
هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌روه‌ها جێگەی خۆیەتی کە سوپاس و دەستخۆشانەشم ئاراستەی هێزەکانی هاوپەیمانان بکەم کە بە پشتیوانیی ئاسمانی وەک هەمیشە رۆلێکی کارایان لە سەرکەوتنی پێشمەرگە هەبووە".
گوتیشی: "ئەمجارەش پۆلێك لە رۆلە نیشتمانپەروەرەکان گیانیان بەخت کرد و بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان و جەنابی سەرۆک دەکەم و جێگەی شەهیدان بەهەشتی بەرین بێت و هیوای چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم".
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها ده‌ڵێـ: "هیوادارم گەلەکەمان ئەم گیانبەختکردنەی پێشمەرگە ئازاکان لە رۆژە سەختەکان لە بیر نەکات و بە وەدەست هێنانی سەربەخۆیی کوردستان پاداشتیان بدەنەوە".