ریكۆردشكێنهی ئۆڵمپیك، نهێنی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی بۆ لیڤه‌رپوول گه‌ڕانده‌وه
ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی نوێی له راكردنی 400 مه‌تری تۆمار كرد
ڤان نیکرێک، راکەری ئەفریقای باشوور توانی میدالیای زێر لە راکردنی ٤٠٠ مەتری پیاوان بەدەست بێنێت، له دوای كێبڕكێیهكهش لێدوانێكی سه‌یری دا.
نیکرێکی ته‌مه‌ن 24 ساڵان، لە رکابەرییەکانی راکردنی ٤٠٠ مەتری پیاوان، توانی پێش رکابەرەکانی بگاتە ھێڵی کۆتایی و میدالیای زێر بەدەست بێنێت.
راکەری ئەفریقیای باشوور سەرەرای لە مل کردنی میدالیای زێر، رێکۆردێکی نوێی لە راکردنی ٤٠٠ مەتر تۆمار کرد.
له دوای یارییه‌كه، له تویته‌ر وێنه‌یه‌كی خۆی به مێدالیا زێرهكهوه بڵاو كرده‌وه و رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی سه‌یری بردنه‌وه گه‌وره‌كه‌ی لیڤه‌رپوولم كرد، هه‌ستم به خۆشییه‌كی زۆر كرد، چونكه من له منداڵییه‌وه هانده‌ری ئه‌و یانه‌یه‌م، سه‌ركه‌وتنه‌كه‌شی له‌به‌رامبه‌ر ئارسێناڵ هێز و خۆشییه‌كی زۆری پێبه‌خشیم، به‌هۆیه‌وه توانیم مێدالیای زێڕ له ئۆڵمپیكی ریۆ ببه‌مه‌وه.
کرانی جەیمز لە کرانادا و لاشاون مریتی ئەمریکیش, میدالیای زیو و برۆنزیان بەدەست ھێنا.