به فه‌رمی، یانه‌ی ئیڤه‌رتۆن كڕینی یاریزانێكی راگه‌یاند
یانه‌ی ئێڤه‌رتۆنی ئینگلیزی به‌فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی یانیك بۆلاسی كۆنگۆیی بۆ ریزه‌كانیی راگه‌یاند.
یانه ئینگلیزیه‌كه له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی رایگه‌یاندووه گه‌یتشوونه‌ته رێككه‌وتنی كۆتایی و به فه‌رمی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌ی كریستاڵ پاڵاس له پێناو گواستنه‌وه‌ی یانیك بۆلاسی ته‌مه‌ن 27 ساڵی كۆنگۆلی بۆ ریزه‌كانیان، به گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ بێ ئه‌وه‌ی بڕی گرێبه‌سته‌كه رابگه‌یه‌نرێت، به‌ڵام رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل، بڕی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه به 25 ملیۆن پاوه‌ند خه‌ملاندووه.
ئه‌م یاریزانه بیست و حه‌وت ساڵیه له ساڵی 2012 له یانه‌ی بریستۆل سیتییه‌وه په‌یوه‌ندی به یانه ئیگلیزیه‌كه كرد، له‌و ماوه‌یه‌شدا به‌شداری 14 یاری كردووه و 13گۆڵیشی تۆماركردووه.