بارسێلۆنا ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئینیێستا و ماتیۆی راگه‌یاند
دوای ئه‌وه‌ی له یاریی چوونی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا كه به بردنه‌وه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا كۆتایی هات، كه تێیدا ئینیێستا و ماتیۆ تووشی پێكان بوون، ئه‌مڕۆش یانه‌كه ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌م دوو یاریزانه‌ی راگه‌یاند.
كه‌مێك پێش ئێستا، یانه‌ی بارسێلۆنا به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئینیێستا له ئه‌ژنۆی راستی تووشی گرژبوونی ماسولكه بووه و پێویستی به دوو هه‌فته‌یه بۆ چاكبوونه‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرته پزیشیكیهكانی یانه‌ی بارسێلۆنا، جێریمی ماتیۆی به‌رگریكاری فره‌نسی یانه‌ی بارسا دوای 3 هه‌فته‌ی دیكه بۆ یاریگه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئینیێستا و ماتیۆ ناتوانن له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا به‌شداربن كه له چوارشه‌ممه‌ی دادێ به‌ڕێوه ده‌چێت، هه‌ڵبه‌ت له ده‌ستپێكی لالیگاش ناتوانن له یاریی كردنه‌وه‌ی وه‌رزی نوێ به‌شدار بن.