ریال مه‌درید، كریستیانۆی بۆ رازیكردنی یاریزانێك ڕاسپاردووه
ئه‌گه‌ر ریال مه‌درید زوو رازی نه‌كات، ئینته‌ر میلان ده‌یفڕێنێت
یاریزانێكی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال كه هاوشان له‌گه‌ڵ كریستیانۆ نازناوی یۆرۆی 2016ـی فره‌نسایان به‌ده‌ستهێنا، بۆته ئامانجی زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری یانه‌ی شاهانه.
به گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، زینه‌دین زێدان، راهێنه‌ری ریال مه‌درید داوای له كریستیانۆ رۆناڵدۆ كردووه كه (جواو ماریۆ)ـی هاونیشتیمانی رازی بكات كه ئێستا یاریی بۆ یانه‌ی سپۆرتینگ لیسبۆنا ده‌كات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری داهاتوو ریال مه‌درید به فه‌رمی گرێبه‌ستێك پێشكه‌شی (جواو ماریۆ) بكات، به‌ڵام گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ستی یانه شاهانه، یانه‌ی ئینته‌ر میلانی ئیتاڵیایه كه ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه تا 45 ملیۆن یۆرۆش بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ناوه‌ڕاستكار بدات.
جواو ماریۆی ته‌مه‌ن 23 ساڵان، له یۆرۆی 2016، درێسی ژماره (10)ـی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال پۆشی بوو، پێشتر له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی پورتوگالی یاریی كردووه، دواتر له 2004 كاتێك ته‌مه‌نی 11 ساڵان بوو بۆ ریزه‌كانی سپۆرتینگ لیسبۆنا گواسترایه‌وه و تائێستاش له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه به‌رده‌وامه.