نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان پیرۆزبایی لە موسڵمانان دەکات
K24 – هەولێر:
به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى مانگى پيرۆزى ره‌مه‌زان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە (10ـی ئاداری 2024) ماڵپەری سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان، لە دڵەوە پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هيوادارە مانگی رەمەزان سه‌قامگيرى و ئاسووده‌يى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت و بۆ هه‌مووان ببێته مايه‌ى خێر و خۆشى و دڵئارامى.
نێچیرڤان بارزانی، دەڵێت: "بە هاتنه‌وه‌ى ئه‌م مانگه پيرۆزه و وانه و چه‌مك و واتاكانى، ده‌رفه‌ت و هانده‌رى هه‌موو لايه‌كمان بێت بۆ بره‌ودان به ته‌بايى و لێبورده‌يى و كاركردنى پێكه‌وه‌يى له‌پێناو خێر و چاكه و به‌ها باڵاكانى مرۆڤ و ئاشتى و نيشتماندا".
ناوبراو گوتیشی: خواى مه‌زن گه‌ل و وڵاتمان بپارێزێت و رۆژوو و خواپه‌رستيى هه‌مووان قبووڵ بكات.