به فه‌رمی، ئه‌دڤۆكات بووه راهێنه‌ری فێنه‌رباهچه
یانه‌ی فێنه‌رباهچه، رۆژی شه‌ممه‌ی رابردووی راهێنه‌ره پورتوگالییه‌كیه دوور خسته‌وه و ئه‌مڕۆش به فه‌رمی شوێنگره‌وه‌ی ئه‌و راهێنه‌ره‌ی ده‌ستنیشان كرد.
یانه‌ی فێنه‌رباهچه، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر، گه‌یشتنی دیرك ئه‌دڤۆكاتی هۆڵه‌ندی بۆ شاری ئیستنه‌بوول راگه‌یاند، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ئه‌مشه‌و واژۆ له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌كات، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه راهێنه‌ره‌كه‌ی پێشوو نه‌یتوانی یانه‌كه له پاشكۆی پاڵاوتن یانه‌كه بۆ چامپیۆنز لیگ سه‌ربخات.
ئه‌دڤۆكاتی ته‌مه‌ن 68 ساڵ، دوو ساڵه وه‌ك راوێژكار و یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری هۆڵه‌ندا كار ده‌كات، پێشتریش راهێنه‌ری یانه‌كانی (ئایندهۆڤن، بورسیا مونشنگلادباخ، زینت، ئه‌لكه‌مار، سه‌نده‌رلاند، رێنجه‌رز) بووه، هه‌روه‌ها راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كانی (كۆریای باشوور، ئیمارات، رووسیا، به‌لجیكا و سڕبیا)ـش بووه.

دیرك ئه‌دڤۆكات، له كاتی گه‌یشتنی به فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئیستنه‌بوول