ئه‌و دیپلۆماتكاره ئیتاڵییه‌ی رۆڵی له راگرتنی جه‌نگی عێراق و ئێران بینی كۆچی دوایی كرد
K24 - هەولێر:
دیپلۆماتكارێكی ئیتاڵی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه رۆڵی دیاری لە را‌گرتن و كۆتاییپێهێنانی جه‌نگی عێراق و ئێران بینی، به‌هۆی نه‌خۆشی درێژخایانه‌وه کۆچی دوایی کرد.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 11ـی ئاداری 2024) میدیاكان بڵاویانكرده‌وه، جیان دۆمێنیکۆ پیکۆ، دیپلۆماتکاری پێشووتری نەتەوە یەکگرتووەکان کە رۆڵی دیار لە را‌گرتن و كۆتاییپێهێنانی جه‌نگی عێراق و ئێران بینی، لە تەمەنی 75 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
خانه‌واده‌كه‌ی پیكۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووه، پیكۆ دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
جیانی پیکۆ لە ساڵی 1973 تاكو 1992 لە نەتەوە یەکگرتووەکان کاری دیپلۆماسی کردووە و لە ساڵی 1982 بووەتە بەرپرسی ئۆفیسی خاڤیێر پێرێز دی کوێلار، سکرتێری پێشووتری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و پاشان بووه‌ته یاریدەدەری بۆ کاروباری سیاسی.
پیکۆ یەکێک بوو لە بەرپرسە باڵاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دانوستانەکانی راگرتنی جه‌نگی نێوان ئێران و عێراق کە یەکێک بوو لە قووڵترین قەیرانەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی رابردوودا. بووە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە ملیۆنێک کەس لە هەردوولا.
جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان عێراق و ئێران كه به جه‌نگی یه‌كه‌می كه‌نداو ناوده‌برێت له ئه‌یلوولی 1980 هه‌ڵگیرسا و له 8ـی ئابی 1988ـدا كۆتاییپێهات. ئه‌م جه‌نگه بووە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە ملیۆنێک کەس لە هەردوولا و هه‌زاران سه‌ربازیش له‌نێوانیان به دیل گیران و هه‌زارانیش بێسه‌روشوێن بوون.