گردبوونەوەی پارت و هێز و کۆمەڵە کریستیانەکان: بایکۆتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکەین
K24 - هەولێر:
گەورەترین گردبوونەوەی پارت و هێز و کۆمەڵەی کریستیانەکانی کلدانی، سریانی، ئاشووری و ئەرمەنی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، بایکۆتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەکەن.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 11ـی ئاداری 2024) پارت و هێزه‌كانی كلدانی، سریانی، ئاشووری و ئه‌رمه‌نی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵوێستیان خۆیان ده‌ربڕی و رایانگه‌یاند، بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی هه‌نگاوێك بوو بۆ لێدان له پێكه‌وه‌ژیان و سه‌رپێچیكردن و پێشێلكردنی ده‌ستوور و یاسا.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، بڕیاری دادگای فیدڕاڵی كه كورسی كۆتاكانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، له ئه‌نجامی هه‌ڵه‌ی مێژوویی "یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان"ـه‌وه بوو له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی سیاسی هه‌نووكه‌یی.
هاوكات سه‌رنجیان بۆ ئه‌وه راكێشاوه، له ئه‌نجامی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، پێكهاته‌كان رووبه‌ڕووی بارودۆخێكی نه‌خوازراو بوونه‌ته‌وه، كه ئه‌مه هه‌نگاوێكه بۆ لێدان له پێكه‌وه‌ژیان و دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان.
باسیان له‌وه‌ش كردووه، سیسته‌می كۆتای په‌رله‌مانی كوردستان كه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1992ـوه په‌سند كراوه و كاری پێكراوه، بنه‌مایه‌كی ده‌سته‌به‌ركراوه بۆ نوێنه‌رایه‌تی سیاسی مه‌سیحییه‌كان و توركمانه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان، چونكه هه‌ر یه‌ك له ئه‌رمه‌ن و كلدان و سریان و ئاشوورییه‌كان وه‌ك پێكهاته و كه‌مینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی ناتوانن كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن به‌هۆی زۆری ژماره‌ی پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد و نه‌بوونی ده‌رفه‌تی هاوسه‌نگ له رووی ژماره‌وه.
جه‌ختیشیان كردووه‌ته‌وه ئه‌وان وه‌ك هێز و لایه‌نه‌كانی ناو هاوپه‌یمانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی له خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و هاوپه‌یمانی حاموڕابی كه زۆرترین ده‌نگه‌كانیان له شار و گونده‌كانی كوردستان و ده‌شتی نه‌ینه‌وا و عێراق به‌ده‌ستهێناوه، رایده‌گه‌یه‌نن بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن وه‌ك ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه مێژووییه‌ی دادگای فیدڕاڵی و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌رامبه‌ر به پێكهاته‌كانی كلدانی، ئاشووری، سریانی و ئه‌رمه‌نی ئه‌نجامیان دا.
روونیشیان كردووه‌ته‌وه، بڕیاره‌كه‌یان مانای كۆتایی نییه، ئه‌گه‌ر رۆڵه‌كانیان داوایان لێ بكه‌ن به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن. هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ن په‌له له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت له‌پێناو پاراستنی ئه‌زموونی دیموكراسی له كوردستان و به‌هێزتركردنی قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر یه‌ك له پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كلدانی، هاوبه‌ندی كلدانی جیهانی، پارتی بزووتنه‌وه‌ی گردبوونه‌وه‌ی سریانی، ره‌وتی شلاما بۆ كاروباری مه‌سیحییه‌كان "كلدان، سریان، ئاشووری و ئه‌رمه‌نه‌كان"، پارتی ئه‌نجوومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی كلدانی، كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری تائیفه‌ی ئه‌رمه‌نی ئۆرتۆدۆكسی، كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری ئه‌رمه‌نی، هاوپه‌یمانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی – هه‌رێمی كوردستان و هاوپه‌یمانی حاموڕابی – عێراق واژۆیان له‌سه‌ر راگه‌یه‌ندراوه‌كه كردووه.
رۆژی چوارشەممە، 21-02-2024، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو سکاڵایانەی لە دژی مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و یاسای تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون، کۆبووەوە.
بەشێک لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان:
1. کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی ئەرکی بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیکردنی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە جێگەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان دەگرێتە ئەستۆ.
2. بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان؛ هەرێمی کوردستان بەسەر چوار بازنەی هەڵبژاردندا دابەش دەکرێت.
3. ژمارەی کورسی کوتاکان کە 11 کورسین هەڵدەوەشێندرێنەوە و نادەستوورین؛ بەو پێیەش کۆی ژمارەی کورسی پەرلەمانی کوردستان لە 111 کورسییەوە دەکرێنە 100 کورسی.