یوساین بۆڵت باشترین یاریزانی جیهان ده‌ستنیشان ده‌كات
یوساین بۆڵتی راكه‌ری جامایكا كه له ئۆڵمپیكی ریۆ، ریكۆردێكی نوێی تۆمار كرد و 3 مێدالیای زێری برده‌وه، یه‌كێكه له هانده‌رسه‌رسه‌خته‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد و له لێدوانێكدا خۆشحاڵی خۆی به هاتنی ئیبراهیمۆڤیچ بۆ ئۆڵد ترافۆرد ده‌رده‌بڕێت.
یوساین بۆڵتی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی Metroـی بریتانیادا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له‌وكاته‌ی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له ده‌ستپێكی پرێمه‌ر لیگ له یانه‌ی بۆرنمۆسی برده‌وه، ئه‌ویش هه‌ر له هه‌مان كات مێدالیای زێڕی له ئۆڵمپیكی ریۆ به‌ده‌ستهێنا.
بۆڵت ده‌شڵێت: زۆر دڵخۆشم به هاتنی ئیبراهیمۆڤیچ بۆ مانچێسته‌ر یونایتد، چونكه ئه‌و باشترین یاریزانی جیهانه.
بۆڵت كه به‌و پیاوه ناسراوه كه له (با) خێراتره، پێشتر چه‌ندانجار سه‌ردانی یاریگه‌ی ئۆڵد ترافۆردی تایبه‌ت به مانچێسته‌ر یونایتدی كردووه، به‌رده‌وامیش قسه له گۆڕانكاری و بارودۆخی یانه‌كه ده‌كات.
