پێنج وەزیری نوێی عێراق سوێندی یاساییان خوارد
وهزیرێكیش رهتكرایهوه
K24 - بهغدا:
لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا، دوای پەسندکردنی ناوەکانییان لەلایەن پەرلەمانتارانەوە، هەریەك لە عەلی عەبدولرەزاق عەبدولجەلیل, وەک وەزیری خوێندنی باڵا، حەسەن هانی جەنابی وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان، جەبار عەلی حسێن لعێبی وەزیری نەوت، نافع ئەوس بولبول وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن و کازم فنجان وەک وەزیری گواستنەوە سوێندی یاساییان خوارد.
هاوکات، یوسف عەلی ئەسەدی، بۆ وەزیری بازرگانی رەتکرایەوە.
هەر لەدانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەماندا، سەرەڕای هەوڵی پەرلەمانتارانی دەوڵەتی یاسا بۆ رێگریکردن، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران گوتەیەکی پێشکەشکرد.