خانمه راكه‌رێكی به‌حرێنی خێراترین كاتی تۆمار كرد
یه‌كه‌مین مێدالیای زێڕی بۆ وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا
روس جێبێت، خانمه‌راكه‌ی به‌حرێنی له پێشبركێی 3 هه‌زار مه‌تر به‌ربه‌ستدا پله‌ی یه‌كه‌م و مێدالیای زێڕی له مل كرا، ئه‌م خانمه به‌حره‌ینیه خێراترین كاتی تۆماركرد و پێش كاینگی كینیایی كه‌وته‌وه، هاوكات ئیما كۆبرۆنی ئه‌مریكی مێدالیای برۆنزی له مل كرا.
به‌مه‌ش روس جێبێت بووه یه‌كه‌م وه‌رزشوانی به‌حره‌ینی مێدالیای زێڕ له ئۆڵمپییك له مل بكات.
روس جێبێتی ته‌مه‌ن 19 ساڵان، به ڕه‌سه‌ن خه‌ڵكی وڵاتی كینیایه، به‌ڵام خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی به‌حرێنییه.