رووسیا و ئه‌مه‌ریكا بۆ چاره‌سه‌ركردنی ره‌وشی حه‌له‌ب نزیكبوونه‌ته‌وه
وه‌زیری به‌رگری رووسیا نهێنی تایبه‌ت به ئه‌ندامانی گرووپه چه‌كداره‌كان ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سێرگی شۆیگۆ، وه‌زیری به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنێك نزیكبوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گورزی سه‌ربازی له گرووپه چه‌كداره‌كانی ده‌وروبه‌ری حه‌له‌ب بوه‌شێنن.
ئاژانسی هه‌واڵی سپوتنیكی رووسی، بڵاویكردووه‌ته‌وه، سێرگی شۆیگۆ، وه‌زیری به‌رگری رووسیا گوتی: "ئێسا ئێمه له چالاكترین قۆناغه‌كانی گفتوگۆین له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان له جنێڤ و عومان و به به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ یه‌كدی هه‌یه".
هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌نگاو به هه‌نگاو له دانانی پلانێكی هاوبه‌ش نزیك ده‌بینه‌وه و ئێستا له باره‌ی حه‌له‌به‌وه گفتوگۆ ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی كار سه‌قامگیری بۆ ئه‌و شاره بگه‌ڕێنینه‌وه و خه‌ڵك بگه‌ڕێنه‌وه ناو ماڵ و حاڵی خۆیان".
وه‌زیری به‌رگری رووسیا گوتیشی: "ئه‌گه‌ر سه‌یری پێكهاته‌ی ره‌گه‌زنامه‌ی چه‌كدارانی گرووپه جیاوازه‌كانی سووریا بكه‌ین، ده‌بینین كه هیچیان ناتوانن ناوی 5 شاری سووریا بڵێن، چونكه نازانن، ته‌نانه‌ت ناشزانن له پێناو چیدا شه‌ڕ ده‌كه‌ن و له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌یانه‌وێت بزانن كه بۆچی شه‌ڕ ده‌كه‌ن".