فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادر: ساڵی 1970 سه‌دام حوسێن به‌هێزترین كاراكته‌ری رژێمی عێراق بوو چووه شاخه‌كان و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ مه‌لا مسته‌فا بارزانی كرد
K24 – هەولێر:
سیاسه‌تمه‌دارێكی كورد ئاماژه به‌وه ده‌كات، له ساڵی 1964 كه پارتی دیموكراتی كوردستان لێكترازان له‌ناویدا رووی دا، گوتی كه ئه‌و كات ئه‌و سه‌ر به باڵی جه‌لالییه‌كان بووه و ئه‌وان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق ته‌با بوون و له به‌غدا ماڵ و باره‌گایان هه‌بوو و موجامه‌له‌یان ده‌كرد و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كردن، به‌ڵام له ساڵی 1970 سه‌دام حوسێن به‌هێزترین كاراكته‌ری رژێمی عێراق بۆ دانوستان و گفتوگۆ چووه شاخه‌كان و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ مه‌لا مسته‌فا بارزانی كرد و رێككه‌وتننامه‌ی 11ـی له‌گه‌ڵ مۆركرد و پشتی كرده جه‌لالییه‌كان. هه‌روه‌ها به پێویستی ده‌زانێت كورد له‌م قۆناغه‌دا یه‌كگرتوو بێت و ناوخۆی خۆی رێكبخاته‌وه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 13ـی ئاداری 2024) فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادر، سیاسه‌تمه‌دار له‌میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژ كه له‌لایه‌ن ژینۆ محه‌ممه‌د له كوردستان24ـوه پێشكه‌ش ده‌كرێت رایگه‌یاند، كورد له رابردوودا ته‌نیا خاوه‌نی چه‌ند هه‌زار پێشمه‌رگه‌یه‌ك بوو، به‌ڵام به‌رامبه‌ر به سوپایه‌كی زه‌به‌لاحی حكومه‌تی عێراق زیاتر له 200 هه‌زار جاش ده‌وه‌ستایه‌وه و خاوه‌نی ئیراده‌یه‌كی به‌رز و خۆڕاگرانه بوو.
فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادر له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مووچه و قووتی خه‌ڵك بابه‌تێكی بنه‌ڕه‌تییه بۆ تاكی كورد، به‌ڵام دوژمنانی كورد هه‌موو پرسی كوردیان له‌وه‌دا كورت كردووه‌ته‌وه و مه‌به‌ستیانه له‌و رێگه‌وه له كه‌سایه‌تی كورد و خه‌ڵكی كوردستان بده‌ن.
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره روونیشیكرده‌وه، كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی چه‌وساوه و سته‌ملێكراوه، بۆیه هه‌ست به ئازار و مافه‌كانی پێكهاته‌كانی كوردستان ده‌كات و رێزیان لێ ده‌گرێت و له به‌شی خۆی به‌وان بدات و پارێزگاریان لێ بكات. سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كه‌ی داگای فیدڕاڵی بۆ بێبه‌شكردنی پێكهاته‌كانی كوردستان له كورسی كۆتای په‌رله‌مانی كوردستان، گوتی پێشتر پێشنیازێكی كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی پارتی به‌شێك له 11 كورسییه‌كه‌ی كۆتاكان بداته یه‌كێتی نیشتمانی كه گوایه پارتی ئه‌و 11 كورسییه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی به‌كارهێناوه. روونیشیكرده‌وه پارتی وه‌ڵامی ئه‌رێنی بۆ پێشنیازه‌كه‌ی هه‌بووه.
فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادر ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كورد دۆستی زۆری هه‌یه به‌تایبه‌ت كه زۆرێك له وڵاتان ئه‌رك و خواستی هاوبه‌شیان له ناوچه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان یه‌ك ده‌گرێته‌وه، ئه‌وان دۆستی كوردن، به‌تایبه‌ت كه دنیای ئه‌مڕۆ بێدۆست نابێت. گوتیشی، ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا و ته‌نانه‌ت وڵاتانی دراوسێش په‌یوه‌ندی و هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، به‌و مانای هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت پشتیوانی له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بكات یاخود ده‌توانێت ببێته هه‌ڕه‌شه به‌سه‌ریانه‌وه، به‌و مانایه‌ی كورد بێده‌سه‌ڵات نییه.
فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادر سه‌باره‌ت به سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریكا و هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی پشتیوانیكردنی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستانێكی به‌هێز و یه‌كگرتوو و یه‌كێتی و یه‌كڕیزی ناوخۆیی گوتی، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌و باره‌یه‌وه لۆژیكییه بۆ ئه‌وه‌ی ناو ماڵی كورد یه‌كبخرێت و هێزه‌كان یه‌كبگرنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دوژمنه‌كان به ئاسانی نه‌توانن په‌لاماری كوردستان بده‌ن و ببنه هه‌ڕه‌شه به‌سه‌رییه‌وه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، كورد هیچ كات هێزی چه‌كداری پێكنه‌هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی په‌لاماری عه‌ره‌ب و ئه‌وانی دیكه بدات. روونیشیكرده‌وه، هاوكێشه‌كان هێزی چه‌كداری دروست ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر كورد جارێكی دیكه ته‌نگی پێ هه‌ڵبچنرێت، ئه‌گه‌رێكی له‌م شێوه‌یه له ئارادا ده‌بێت و گه‌نجانی كورد جارێكی دیكه چه‌ك هه‌ڵده‌گرێته‌وه به‌رگری ده‌كاته‌وه.
فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادر گوتی، كورد ده‌بێت زۆر له‌وه ژیرتربێت په‌له بكات و به‌رامبه‌ر به عێراق خاڵ دابنێت و پێی بڵێت به‌سه! گوتیشی، سه‌ركردایه‌تی كورد ژیره و توانای گفتوگۆی رژدی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق هه‌یه و ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌و رێگه‌یه‌وه مافه‌كانی بپارێزێت و رێگه له پێشێلكردنیان بگرێت.
ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، كورد ده‌بێت كاری دیپلۆماسی چڕتر بكاته‌وه و شانده‌كانی بۆ به‌غدا به‌هێزتر بكات و پشتیوانییه‌كانیان به‌هێزتر بكرێت و زانیارییه‌كانیان زیاتر بكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه پێویست ده‌كات ناوماڵی كورد رێكبخرێته‌وه.
فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادر باسی ئه‌زموونی خۆی كرد له وتووێژه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا گوتی، وتووێژ یه‌كێكه له سه‌نگه‌ره‌كانی خه‌باتكردن و ئامرازێكه له ئامرازه‌كانی تێكۆشان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ماف و به‌رگریكردن لێی. تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه كێشه‌ی كورد له عێراق به دڵی كورد چاره‌سه‌ر نابێت و به‌و شێوه‌یه به هه‌ڵواسراوی ده‌مێنێته‌وه تا ئه‌و عه‌قڵیه‌ته به‌رده‌وام بێت له حوكمڕانی عێراق.
سیاسه‌تمه‌داره كورده‌كه نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست له عێراق كه ئێستا حوكمڕانی ئه‌و وڵاته ده‌كات هه‌رگیز له ئازاره‌كانی كورد تێناگات. به پێویستیشی زانی هێشتا كورد ده‌بێت ئازاره‌كانی خۆی له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق بگه‌یه‌نێت.
له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵییه‌كانی عێراق له‌دوای ساڵی 2003ـوه جه‌ختیكرده‌وه، سامانی ئه‌و وڵاته گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌ی تێدایه كراوه و زیان به ئه‌رز و ئاسمانی و ته‌ڕ و وشكی گه‌یشتووه.
دووپاتیشیكرده‌وه، خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان خراپ تێگه‌یه‌ندراوه كه گوایه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مافی خواردووه و قووتی بڕیوه، له كاتێكدا ئه‌وه‌ی قووتی بڕیوه و مافی پێشێل كردووه حكومه‌تی فیدڕاڵه، كه هه‌ر رۆژێك بیانوویه‌ك بۆ ناردنی ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌دۆزێته‌وه. گوتیشی، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئه‌م بابه‌ته خراپی په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌ن و هێزه سیاسییه‌كانی كوردستانه.
فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادر تێبینی خۆی سه‌باره‌ت به میدیای كوردی نیشان دا و گوتی، ئه‌گه‌ر میدیای كوردی رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووایه له نیشاندانی راستییه‌كان به‌تایبه‌ت له مامه‌ڵه‌ی حكومه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و كات خه‌ڵك له بری ئه‌وه‌ی له سلێمانی خۆپیشاندان له به‌رده‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌چوون خۆپیشاندانیان له دژی حكومه‌تی عێراق ده‌كرد.
جه‌ختیشیكرده‌وه مافی نه‌ته‌وایه‌تی له‌لایه‌ن پارتی و یه‌كێتی له هه‌ولێر و سلێمانی داگیر نه‌كراوه، به‌ڵكو مافی هه‌مووان لای نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌سته له حكومه‌تی عێراق و ده‌بێت رووی ده‌می كورد له‌وان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و مافانه.
سه‌رنجی بۆ شۆڕشی ئه‌یلوول راكێشا له ساڵی 1964 كه پارتی دیموكراتی كوردستان لێكترازان له‌ناویدا رووی دا، گوتی كه ئه‌و كات ئه‌و سه‌ر به باڵی جه‌لالییه‌كان بووه و ئه‌وان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق ته‌با بوون و له به‌غدا ماڵ و باره‌گایان هه‌بوو و موجامه‌له‌یان ده‌كرد و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كردن، به‌ڵام له ساڵی 1970 سه‌دام حوسێن به‌هێزترین كاراكته‌ری رژێمی عێراق بۆ دانوستان و گفتوگۆ چووه شاخه‌كان و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ مه‌لا مسته‌فا بارزانی كرد و رێككه‌وتننامه‌ی 11ـی له‌گه‌ڵ مۆركرد و پشتی كرده جه‌لالییه‌كان و ئه‌وان نه‌یانده‌زانی له سلێمانی و له شوێنه‌كانی دیكه روو بكه‌نه چ شوێنێك! تا ئه‌و كاته‌ی بارزانی به عه‌قڵه‌گه‌وره‌كه‌ی خۆی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی كرده‌وه و نه‌یهێشت لێكترازانی زیاتر رووبدات و به‌غدا پێیان پێبكه‌نێت، چونكه بارزانی ده‌یزانی به‌غدا له رێككه‌وتنه په‌شیمان ده‌بێته‌وه.