سەرۆکی فەنزوێلا لە پلانێکی تیرۆرکردن رزگاری بوو

K24 - هەولێر
داواکاری گشتی ڤەنزوێلا رایگەیاند، دوو هاووڵاتی ڤەنزوێلی لە ویلایەتی مۆناگاس دەستگیرکراون بەهۆی پیلانی تیرۆرکردنی نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا.
تارق ویلیام سەعب، داواکاری گشتی ڤەنزوێلا رایگەیاند، لە 11ـی ئاداردا دوو کەس دەستگیرکران بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەڕەشەی رژد و هاندانی تیرۆرکردنی نیکۆلاس مادۆرۆی سەرۆک لە ماوەی مانەوەی لە ماتۆرین.
بەگوتەی سەعب: "دەستگیرکراوەکان بریتین لە رێنزۆ فلۆریس، پۆلیسی دەستلە کار کێشاوە پاسەوانی نیشتمانی و ویلڤەر خۆسێ پێنیا، لە رێکخراوی سیاسی "COS R." کە ئەندامی رێکخراوی سیاسی "پێکەوە بۆ مۆناگاس"ن.
لەکاتی پشکنین بۆ مۆبایلی دەستبەسەرکراوان، دەرکەوتووە باس لە دامەزراندنی 50 سەرباز دەکرێت بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەک و رێکخستنی یاخیبوون.
لای خۆیەوە داواکاری گشتی ڤەنزوێلا رایگەیاند، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا تۆمەتی پیلانگێڕی تاوان و هەوڵی کوشتنی سەرۆکی وڵات لە دژی دەستگیرکراوەکان تۆمار دەکەن.
مانگی یەکی ساڵی رابردوو، نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا لەساڵی2023، پێنج پلانی ئۆپۆزسیۆنی راستڕەوی پووچەڵکردەوە کە یەکێک لە پلانەکانی هەوڵی تیرۆرکردنی بووە. هەروەها مادۆرۆ باسی لە پووچەڵکردنەوەی پلانی تیرۆرکردنی ڤلادیمێر پادرینۆ لۆپێز، وەزیری بەرگری، فرێدی بێرناڵ سەرکردە باڵای سەربازی و پارێزگاری ویلایەتی تاچیرا کرد.