هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق نێو ماڵی شیعە پەرتەوازەتر دەکات

K24 - هەولێر
هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق، نێوماڵی شیعه‌كان په‌رته‌وازه‌و له‌یه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، هێزه سیاسییه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، به‌تێڕوانینیان بۆ ئەنجامەکانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، به‌شێكیان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و به‌شێكیشیان دژی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسا‌و بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنن، كه به‌هۆیه‌وه رێگری له ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده و هێزی سیاسی ده‌كرێت، بۆ ئەوەی نه‌توانن وه‌كو پێویست كورسی به‌ده‌ست بێنن لە نێویاندا سوودانی یەکێکە لە بە ئامانجگیراوەکان.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، نێوه‌ندگیری له‌نێوان موقته‌دا سه‌در و نوری مالیكی بۆ لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش له‌باره‌ی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئارادایه.
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت له راپۆرتێكدا تیشكی خستۆته سه‌ر ناكۆكی نێوماڵی شیعه‌كان له‌باره‌ی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن و بازنه‌كانی ده‌نگدان و ده‌ڵێت، یه‌كێك له هێزه دیاره‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كه دژی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانه، ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانییه به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌ممار حه‌كیم كه رایگه‌یاندووه، نیگه‌رانی هه‌ندێك لایه‌ن له ده‌ركه‌وتنی سوودانی وایلێكردوون پێشنیازی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسا و بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن بۆ رێگری له‌سه‌ركه‌وتنی سوودانی له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا، كه ئێستا نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا بانگه‌شه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌كات.
به‌بڕوای عه‌ممار حه‌كیم، ئاماده‌یی سوودانی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، خه‌وی له‌چاوی به‌شێك له هێزه‌كان تۆراندووه، كه ره‌نگه نزیكه‌ی 60 كورسی به‌ده‌ست بێنێت، بۆیه ده‌یانه‌وێ به‌گۆڕینی هه‌ڵبژاردنه‌كان و بازنه‌كان رێگری له‌سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی سوودانی بكه‌ن.
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت ئاماژه‌ی پێكردووه، ئه‌و یاسایه‌ی مالیكی كاری له‌سه‌ر ده‌كات پێشنیازی دابه‌شكردنی عێراقه به‌سه‌ر 50 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن، له‌وانه به‌غدا به ته‌نیا 10 بازنه‌بێت. له‌م رێگه‌وه نایه‌وێ ئه‌و هاوسه‌نگییه تێكبدات كه ساڵانێكه له‌ڕێگه‌ی ده‌نگ و كورسییه‌كانیه‌وه به‌ده‌ستی هێناوه.
له‌پاڵ هه‌وڵه‌كانی گۆڕینی یاسای هه‌ڵبژاردن و بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌عێراق، سه‌رچاوه شیعه‌كان رایده‌گه‌یه‌نن، نوری مالیكی له‌ڕێگه‌ی نێوه‌ندگیره‌كانیه‌وه به نهێنی سه‌رقاڵی په‌یام گۆڕینه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در، تاكو له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی و پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌شیان هه‌بێت. هاوكات له‌چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی سه‌دری هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی له‌گه‌ڵ تاوتوێ كرددووه و هه‌ردوولا له‌سه‌ر جۆری هه‌مواركردنه‌وه‌كان تاڕاده‌یه‌كی زۆر له‌یه‌كتر نزیكن.
مالیكی ته‌نیا هێزی به‌ره‌ی په‌كخه‌ر نییه كه هه‌وڵی دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌درییه‌كان ده‌دات، به‌ڵكو عه‌ممار حه‌كیم و هادی عامریش هه‌وڵیانداوه پلانی سه‌درییه‌كان له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناو پرۆسه‌ی سیاسی بزانن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه تاكو ئێستا له‌لایه‌ن سه‌دره‌وه وه‌ڵامێكی روون و راسته‌وخۆ نه‌دراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌گوته‌ی نێوه‌ندگیران، ئه‌و هه‌مواركردنه‌ی پێشنیازكراوه به‌دڵی سه‌درییه‌كانه.