تیپی مهلهزانانی ئه‌مه‌ریكا له ئۆڵمپیكی ریۆ دزییان لێده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
چوار مه‌له‌زانی تیمی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئۆڵمپیكی ریۆی 2016، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه له به‌رازیل هه‌ڵده‌كوترێته سه‌رییان و رووت ده‌كرێن.
ریان لۆچتی، یه‌كێك بوو له‌و یاریزانانه‌ی كه تووشی رووداوه‌كه بووه، به‌ڵام لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆڵمپیكی ره‌تیكردۆته‌وه ئه‌و یاریزانه دزی لێكرابێت.
ئه‌و یاریزانانه‌ی كه دزيیان لێكرا, بريتيبوون له هه‌ریه‌ك له گۆنار بینیتز، جاكۆ گۆنه‌ر و جیمی ڤیجن.
پاتریك ساندۆسكی، گوته‌بێی لێژنه‌ی ئۆڵمپیكی گوتی: "ئێستا ئه‌و چوار مه‌له‌زانه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداران له گفتوگۆدان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كرده‌یه‌وه بدۆزنه‌وه".
تا ئێستا تیمی وه‌رزشی ئۆڵمپیكی ئه‌مه‌ریكا، توانیویه‌تی زۆرترین مه‌دالیای ئاڵتوون له ئۆڵمپیكی ریۆ 2016ی به‌ده‌ست بهێنێت، كه له شاری ریۆ دی جانیرۆی برازیل، یارییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تا ئێستاش ئه‌مه‌ریكا توانیویه‌تی 60 مه‌دالیا به‌ده‌ست بهێنێت، 24ـی ئاڵتوون، 18 زیو له‌گه‌ڵ 18 مه‌دالیای برۆنز.
تا ئێستاش ئاشكرا نه‌كراوه، ئه‌و چه‌كدارانه چ كه‌لوپه‌لێك و چه‌ند پاره‌یان له‌و یاریزانانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بردووه.