میسال ئالووسی: سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی به حیكمه‌تی خۆیان رێگه له به‌رپابوونی شه‌ڕی ناوخۆیی عێراق ده‌گرن
.jpg)
K24 – هەولێر:
سیاسه‌تمه‌دارێك ئاماژه به‌وه ده‌كات، بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی دادگایه‌كی ئێرانییه و هه‌موو پێكهاته‌كانی به‌ئامانج گرتووه. سه‌رسوڕمانی خۆیشی به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی سه‌رۆككۆماری عێراق ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌و بڕیارانه‌ی دادگای فیدڕاڵی. ده‌شڵێت، حیكمه‌تی سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی رێگری له به‌رپابوونی شه‌ڕی ناوخۆیی عێراق ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 15ـی ئاداری 2024) میسال ئالووسی، سیاسه‌تمه‌داری سوننە تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، دادگای فیدراڵی دادگایه‌كی ده‌ستووری نییه و پێش ده‌ستوور دامه‌زراوه و به ته‌نیا هه‌رێمی كوردستانی به‌ئامانج نه‌گرتووه، به‌ڵكو هه‌موو پێكهاته‌كانی به‌ئامانج گرتووه و ئامانجی سه‌ره‌كیشی بریتییه له لێدان سیسته‌می ده‌ستووری و دیموكراسی كه عێراقی نوێی له‌سه‌ر بونیات نراوه.
میسال ئالووسی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، سه‌رۆككۆماری عێراق به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كانی دادگا بێهه‌ڵوێسته، چونكه هه‌ندێك له بڕیاره‌كان ناده‌ستوورین و پێویسته سه‌رۆككۆمار ده‌ستوه‌ردان بكات. سه‌رسوڕمانی خۆیشی به‌رامبه‌ر له‌تیف ره‌شید ده‌ربڕی و گوتی به‌رامبه‌ر به‌و بڕیارانه‌ی دادگای فیدڕاڵی هه‌ر ده‌ڵێی بوونی نییه و هیچ قسه‌یه‌كی نییه له كاتێكدا ئه‌و بڕیارانه خه‌ریكه عێراق ده‌خه‌نه ناو شه‌ڕه‌وه!
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به هیچ شێوه‌یه‌ك بڕیاره‌كانی دادگا قبووڵ ناكه‌ن ئه‌گه‌ر بیه‌وێت عێراق به‌ره‌و ناوه‌ندیه‌تی بباته‌وه، له كاتێكدا ده‌ستوور ده‌ڵێت عێراق فیدڕاڵییه.
ئالووسی باسی له‌وه‌ش كرد، ده‌ستووری عێراق رێگه‌ی به مافی به‌شداری هه‌موو پێكهاته‌كان كردووه له پرۆسه‌ی سیاسی، ئه‌گه‌ر دادگا رێگه له‌و مافه بكات، كه‌واته عێراق نادیموكراسی و ناده‌ستوورییه و به‌ره‌و دیكتاتۆریه‌ت هه‌نگاو ده‌نێت.
ئالووسی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا ئه‌گه‌ر حیكمه‌تی سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی كوردستان نه‌بووایه، كورد كه ده‌توانێت بجه‌نگێت و به‌رگری له مافه‌كانی بكات، ده‌یتوانێ شه‌ڕ بكات و مافه‌كانی به‌ده‌ستبهێنێته‌وه.
جه‌ختیشیكرده‌وه حیكمه‌تی سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی رێگری له هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆیی عێراق ده‌كات و به‌و حیكمه‌ته‌وه هه‌زاران ئاواره و په‌نابه‌ریان له هه‌رێمی كوردستان پاراستووه و ده‌یانپارێزن و مه‌به‌ستیانه په‌ره به پێكه‌وه‌ژیان بده‌ن، له‌و كاته‌ی دادگای فیدڕاڵی كه دادگایه‌كی ئێرانییه، دژی ئه‌و حیكمه‌ت و داناییه‌ی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركردایه‌تییه سیاسییه‌كه‌یه‌تی.
رۆژی چوارشەممە، 21-02-2024، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو سکاڵایانەی لە دژی مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و یاسای تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون، کۆبووەوە.
بەشێک لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان:
1. کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی ئەرکی بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیکردنی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە جێگەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان دەگرێتە ئەستۆ.
2. بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان؛ هەرێمی کوردستان بەسەر چوار بازنەی هەڵبژاردندا دابەش دەکرێت.
3. ژمارەی کورسی کوتاکان کە 11 کورسین هەڵدەوەشێندرێنەوە و نادەستوورین؛ بەو پێیەش کۆی ژمارەی کورسی پەرلەمانی کوردستان لە 111 کورسییەوە دەکرێنە 100 کورسی.