خانمێكی هۆڵهندا مێدالیای زێڕی له مل كرا
بۆكسوهشێنێكی رووسیا مێدالیای زێری بهدهستهێنا
سانێ ویڤێرس، خانمە وەرزشوانی ھۆڵەندی توانی میدالیای زێری رکابەرییەکانی جیمناستیک بەدەست بێنێت.
ویڤێرس، دوای رکابەرییەکی بە ھێز لەگەڵ بێلیس و لاورا ھێرناندێز لە ئەمریکا، دواجار میدالیای زێری لە رکابەرییەکانی جیمناستیکی خانمان بەدەست ھێنا و بووە خاوەنی یەکەم مێدالیای زێری ئۆڵمپیک.
سیمۆنێ بێلیس و لاورا ھێرناندێز لە ئەمریکا، توانیان میدالیای زیو و برۆنز بەدەست بێنن.
له لایهكی دیكهیشهوه، ئێڤگێنی تێچێنکۆ, یاریزانی روسی توانی میدالیای زێری رکابەرییەکانی بۆکسی ریۆ ٢٠١٦ بەدەست بێنێت.
تێچێنکۆی رووسی، لە یاری کۆتایی رووبەرووی ڤاسێلی لیڤیت و یاریزانی کازاخستانی بووەوە، ھەردوو یاریزان رکابەرییەکی بەھێزیان لەسەر بەدەست ھێنانی میدالیای زێر کرد و لە کۆتاییدا تێچینکۆ توانی بە ئەنجامی ٢٩-٢٨ سەرکەوتن بەدەست بێنێت.
بەم ئەنجامە، یاریزانی بۆکسی رووسی توانی ببێتە خاوەنی میدالیای زێر و یاریزانی کازاخستانیش میدالیای زیوی لە مل کرد.