پایسكیلسوارێكی ئیتاڵیا مێدالیای زێڕی برده‌وه
مه‌له‌وانزانێكی هۆڵه‌ندا مێدالیای زێری له مل كرا
ئێلیا ڤیڤیانی، بایسکلسواری ئیتاڵی له‌سه‌ر ئاستی پیاوان توانی میدالیای زێری ریۆی ٢٠١٦ بەدەست بێنێت.
ڤیڤیانی پاڵەوانی جیھانی، لە رکابەرییەکانی بایسکلسواری ناو ھۆڵ، رکابەرییەکی بە ھێزی لەگەڵ رکابەرەکانی کرد و دواجار توانی پێش رکابەرەکانی بگاتە ھێڵی کۆتایی و میدالیای زێر مسۆگەر بکات.
مارک کاوندیشی بریتانی و لاس ئاندێرسۆنی دانیمارکی، توانیان میدالیای زیو و برۆنز بەدەست بێنن.
له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، له پێشبركێی مه‌له‌وانی 10 كیلۆمه‌تری كراوه، رۆفنداڵی خانمه مه‌له‌وانزانی هۆڵه‌ندی مێدالیای زێڕی به‌ده‌ستهێنا.
له ركابه‌رییه‌كانی مه‌له‌وانی و له پێشبركێی 10 كیلۆمه‌تری كراوه‌دا شارۆن ڤان رۆفنداڵی هۆڵه‌ندی پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا و مێدالیای زێڕی له مل كرا، دوای ئه‌ویش راشیل برۆنی ئیتاڵی پله‌ی دووه‌م و مێدالیای زیوی له‌مل كرا و پێش بولیانا ئۆكیموتۆی برازیلی كه‌وته‌وه كه مێدالیای برۆنزی به‌ده‌ستهێنا.