کەشناسی: باران دەست پێدەکاتەوە

کەشوهەوا
کەشوهەوا

K24 - هەولێر

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، لە راگەیەندراوێکدا کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، کەشی ئەمڕۆ یەکشەممە، 17-03-2024، "ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. لە ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور". ئاماژە بەوەش کراوە، "پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی رۆژی پێشوو".

لەبارەی کەشی سبەی دووشەممەش، 18-03-2024، لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دەستپێکردنی باران بارین لە کاتەکانی بەیانی زوودا لەسەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان. لە ئەنجامی هاتنی شەپۆلێکی باران  لەسەر ناوچەکە، پێشبینی باران دەکرێت بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکان لە هەندێ کاتدا. زیادبوونی کاریگەری ئەم شەپۆڵە لە درەنگانی شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە دەبێت. لەدوای یەکگرتنی هەردوو نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور" . 

لەبارەی پلەکانی گەرما، ئاماژە بەوە کراوە، " پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ" .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 16

سلێمانی: 17

دهۆک: 15

زاخۆ: 16      

هەڵەبجە: 16

کەرکووک: 18

سۆران: 14

حاجی ئۆمەران: 7

گەرمیان: 21