ترەمپ: دیموکراتەکان نایانەوێت ھەنگاوی جیدی بھاوێژین لە رووبەڕووبوونەوەی داعش

K24 - ھەولێر

دۆناڵد تڕەمپ کاندید پارتی کۆماری بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر ببێتە سەرۆکی داھاتووی وڵاتەکەی، لە نزیکەوە لەگەڵ وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ کار دەکات بۆ نەھێشتنی داعش لە عێراق و سووریا.

لەمیانی گوتارێکیدا لە شاری کلیڤلاندی ویلایەتی ئۆھایۆ، تڕەمپ رایگەیاند، ئەگەر ببێتە سەرۆکی ئەمریکا، ئەو تەنیا لە رووی سەربازییەوە رووبەڕووی داعش نابێتەوە، بەڵکوو لەرووی ئابووری، تەکنەلۆجیاشەوە رووبەڕووی ئەو گرووپە توندڕەوە دەبێتەوە.

ھەروەھا کاندیدی پارتی کۆماری، جارێکی دیکە رەخنە لە سیاسەتەکانی ئۆباما و ھیلاری کلینتۆن کاندیدی دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەگرێت و دەڵێ، دیموکراتەکان نایانەوێت ھەنگاوی جیدی بھاوێژین لە رووبەڕووبوونەوەی داعش لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست.