زاناکان هۆشداری لە کەمبوونەوەی ئاو لە جیهاندا دەدەن

K24 - هەولێر
زاناکان داوا دەکەن لە بابەتی شەپۆلی گەرما و وشکە ساڵی چاوەڕوان نەکراو لە ئەوروپا ورد ببنەوە و ڕێگەیەکی کردەیی پێشنیار بکەن بۆ ئەوەی ئەمەریکا بە شێویەکی کاریگەر ڕووبەڕووی گۆڕانی کەشوهەوا ببێتەوە، هەروەها زاناکان هۆشداری لە بەردەوامی دابەزینی ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە سەرانسەری جیهاندا دەدەن.
زانایەکی نوێی ئەمەریکی، تیشکی خستووەتە سەر ئەو شەپۆلە گەرمیانە کە لە ساڵانی داهاتوودا زاڵ دەبن بەسەر هاوینەکانی ئەوروپادا. توێژینەوەیەکی ئەم دواییە پێشبینی دەکات کە ئەوروپا گەرمتر و وشکتر دەبێتەوە لەگەڵ خێرابوونی توانەوەی سەهۆڵەکانی گرینلاند کە هۆیەکە بۆ گەرمبوونی جیهان لە ئەنجامی گۆڕانی کەشوهەوادا.
راشیگەیاند، سەرەڕای پێشبینییەکانی پێشوو بۆ شەپۆلی گەرما و وشکەساڵی لە هەندێک ناوچەدا، ئەوەی ئەوروپا لەم دواییانەدا جەخت دەکەنەوە خێراتر بوو لەو کەشوهەوایەی پێشبینیان دەکرد.
لای خۆیەوە، زانست داوای لە ئەمەریکا کردووە مشتومڕ لەسەر چارە ئایدیاڵەکان بۆ کەمکردنەوەی دەردانی گازە گەرمەکان دوور بکەوێتەوە، بۆ ئەوەی سەرنج لەسەر ستراتیژیی جێبەجێکراو و کاریگەرەکانی تێچوون بێت.
زاناکان جەخت لەسەر گرنگی بەکارهێنانی تەواوی وزە گۆڕاو وەک ئامانجی کۆتایی بۆ ئەمەریکا جێدەهێڵێت، بە مەرجێک ئەمە ڕێگری نەکات لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی کاتیی کردەیی، دەڵێت، "دەبێت دەرگا بە کراوەیی بهێڵێتەوە بۆ چارەی باشتر لە داهاتوودا".
هەروەها لای خۆیەوە، گۆڤاری ناسیوناڵ جیوگرافیک ڕێگەیەکی سێ لایەنە پێشنیار دەکات بۆ جێبەجێکردنی ئەم کارە، کە بریتییە لە توندکردنەوەی وردە ڕێساکان بۆ سەرچاوە جیاوازەکانی دەردانی گازی ژەهراوی لە هەمان کاتدا هاندانی داهێنان، وەبەرهێنان لە تەکنەلۆژیای کەم کاربۆن بە تێچووی گونجاو، سوودوەرگرتن لە ژێرخانی ئێستای وێستگەکانی کارەبای ئەتۆمی، و پەرەپێدانی گرتنی کاربۆن و تەکنەلۆژیاکانی هەڵگرتن.
لای خۆیەوە ساینس نیوز تیشکی خستە سەر دابەزینی ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە سەرانسەری جیهان. توێژینەوەیەک کە شیکاری داتاکانی 170 هەزار بیری چاودێری لەخۆگرتبوو، ئاماژە بە کەمبوونەوەی ئاستی ئاوی ژێر زەوی دەکات بە ڕێژەی زیاتر لە نیو مەتر ساڵانە لە سەدا 12ـی ئەو بیرانە، هەروەها بە ڕێژەی یەک لەسەر دەی مەتر ساڵانە لە سەدا 36ـی ئەو بیرانە، خێراتر دابەزین لە هەندێک لە وشکترین ناوچەکانی جیهان، لەوانە ناوەڕاستی شیلی، ئێران و بەشێک لە ڕۆژئاوای ئەمەریکا.
هەروەها توێژەران ئاماژە بە گرنگی بەڕێوەبردنی بەردەوامی ئاو دەکات بۆ دوورکەوتنەوە لە داهاتوویەک کە جیهان بەدەست کەمی ئاوی و لێکەوتە رژدە کۆمەڵایەتی و ژینگەییەکانی پەیوەست بەوەوە گرفتارە.