وەزارەتی خوێندنی باڵا داشکاندنی زیاتری لە کرێی خوێندنی پارالێل کرد

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی

K24 - هەولێر

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا رێژەی لێخۆشبوون لە کرێى خوێندنى پارالێل لە 45%ـەوە بکاتە 65%.

بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، ئەمڕۆ یەکشەممە، 17-03-2024، ئەنجوومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەڕاى لێخۆشبونى (45%)ى کرێى خوێندنى پارالێل، لەهەوڵێکی تردا بڕیاریدا بە لێخۆشبونى (20%) دیکەى کرێى خوێندنى پارالێل لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانى هەرێمى کوردستان. واتا دبلۆم و بەکالۆریۆس و دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومیەکان دەگرێتەوە.

واتا پێشتر 45% داشکاندنی کراوە ئێستا دوای داشکاندنی ئەو سەدا 45 جارێکی دیکە سەدا 20ـی دیکە داشکاندن لە کرێی خوێندن دەکرێت کە خوێندنی بەرایی و باڵا دەگرێتەوە لە زانکۆ حکومیەکانی ھەرێمی کوردستان.

لە ساڵانی ڕابردوودا کابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە پێناو ئاسانكاریی خوێندن و بەردەوامبوونی زۆرترین قوتابی لە پرۆسەی خوێندندا، بەردەوام داشكاندنی لە خوێندنی زانكۆ و پەیمانگە حكومی و تایبەتەكاندا كردووە. 

Fly Erbil Advertisment