له‌مه‌ودوا سزای ئۆتۆمبێله تۆماركراوه‌كانی هه‌رێم له به‌غدا بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ناوخۆی عێراق بڕیاریدا سزای ئۆتۆمبێله تۆماركراوه‌كانی هه‌رێم له به‌غدا بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه.
له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقدا هاتووه، عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری وه‌زیری ناوخۆی عێراق، له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاتووچۆی گشتی عێراق، بڕیاریدا سزای ئۆتۆمبێله تۆماركراوه‌كانی هه‌رێم له به‌غدا بۆ هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێندرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ سزا بدرێن.
پێشتریش وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق، رایگه‌یاندبوو، ژماره‌ی ئۆتۆمبێل له عێراق و هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی حه‌وت ملیۆن ئۆتۆمبێل.
به گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كانی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق له هه‌ر 1000 كه‌سێكدا، 175 كه‌سیان ئۆتۆمبێلیان به‌ركه‌وتووه.
