لە حەسەکە شەڕ لە نێوان ئاسایش و بەرگری نیشتیمانی بەردەوامە

چەكی قوڕس بەكاردەھێنرێت

K24 – حەسەكە

لەشاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان شەڕ لە نێوان ئاسایش و یەكینەكانی بەرگری نیشتیمانی لە حەسەکە بەردەوامە و چەكی قوڕس لە شەڕەكە بەكاردەھێنرێت.

پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند: "هێزەکانی ئاسایش لە ناوچەکانی ناوچەکانی نەشوە، نەخۆشخانەی عیسام بەغدی، بازگەی مەرشۆ، چوارگۆشەی ئەمنی و سەنتەری شار رووبەڕووی یەکینەکانی پاراستنی بەرگری سەر بە حکوومەتی سووریا بووەنەتەوە".

گوتیشی: "چەکی قورس لە شەڕەکەدا بەکارهێنراوە و تا ئێستاش دوو ئەندامی یەکینەکانی بەرگری نیشتیمانی لە سەنتەری شاردا کوژراون".

ئەم شەڕە لە کاتێکدایە، بڕیارە ئەمڕۆ لە شارەکانی رۆژئاوای کوردستان خۆپیشاندانێک لە دژی گرتنی چەند کەسایەتیەکی سیاسی کورد لەلایەن ئاسایشەوە بەڕێوەبچێت".