به فه‌رمی بارسێلۆنا رۆیشتنی تیلۆی راگه‌یاند
بارسێلۆنا بۆ سێیه‌مین وه‌رز له‌سه‌ریه‌ك به‌شێوه‌ی خواستن ده‌ستبه‌رداری كریستیان تیلۆ ده‌بێت و دیسان به شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ یه‌ك وه‌رز به یانه‌ی فیۆرێنتینا فرۆشت.
كریسیتیان تیلۆی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، وه‌رزی رابردوو بۆ ماوه‌ی نیوه وه‌رز یاریی بۆ یانه‌ی فیۆرێنتینا كرد، له كۆی 13 یاریی له سێریا ئه‌ی، دوو گۆڵی تۆمار كرد و 3 ئه‌سیستیشی هه‌بوو.
تێلۆ، پێشتر له ئه‌كادیمیای لاماسیای تایبه‌ت به یانه‌ی بارسێلۆنا پێگه‌یشتووه، دواتر له 2008 په‌یوه‌ندی به ئیسپانیۆلی كه‌ته‌لۆنی كرد، بارسا دوو ساڵه ده‌رگای گه‌ڕانه‌وه‌ی به ڕووی كریستیان تێلۆ داخستووه و، جارێك به پۆرتۆی پورتوگالی فرۆشت و جاری دووه‌میش به یانه‌ی فیۆرێنتینا، ئه‌مساڵیش دیسان بۆ فیۆرێنتینای نارده‌وه.