له خۆشی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ریال مه‌درید ده‌ستی به گریان كرد
به فه‌رمی، ماركۆ ئه‌سێنسۆ بۆ یانه‌ی شاهانه گه‌ڕایه‌وه
یانه‌ی ریال مه‌درید به فه‌رمی به درێسی ژماره (20) پێشوازی له گه‌ڕانه‌وه‌ی ماركۆ ئه‌سێنسۆ كرد.
كه‌مێك پێش ئێستا، یانه‌ی ریال مه‌درید له هۆڵی پرێس كۆنفرانسی یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ، ماركۆ ئه‌سێنسۆ پێشكه‌شی میدیاكان كرد، له لێدوانێكدا ئه‌سێنسۆ ده‌ڵێت: كاتێك منداڵ بووم، خه‌ونم به پۆشینی درێسی ریال مه‌درید ده‌بینی، هه‌ستێكی خۆشم هه‌یه كاتێك گه‌ڕاومه‌ته‌وه سانتیاگۆ.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، فلۆرێنتینۆ پیرێز، سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌ڵێت: 12 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر باوكی ماركۆ ئه‌سێنسۆ له شاری مایۆركا چاوی به من كه‌وت و وتی سه‌رۆك ئه‌مه ماركۆی كوڕمه رۆژێكدا دێت ده‌بێته یاریزانی ریال مه‌درید.
ئه‌سێنسۆی ته‌مه‌ن 20 ساڵ، ناوه‌ڕاستكار و هێرشبه‌رێكی لێهاتووه، له یانه‌ی مایۆركا پێگه‌یشتووه، له 2014 په‌یوه‌ندی به تیپی لاوانی ریال مه‌دریده‌وه كرد، به‌ڵام هه‌ر له هه‌مان ساڵدا به‌شێوه‌ی خواستن به یانه‌ی مایۆركای پێشووی فرۆشته‌وه، وه‌رزی رابروو هه‌ر به‌شێوه‌ی خواستن یاریی بۆ یانه‌ی ئیسپانیۆل ده‌كرد و بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئیسپانیاش كراوه.
