پێشمه‌رگه په‌لامارێكی داعشی له میحوه‌ری وه‌رده‌ك تێك‌شكاند
پێنج ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی داعش تێكشكێندران
K24 - هه‌ولێر:
كه‌مێك به‌ر له ئێستا، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، پێنج ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی داعشییان له میحوه‌ری وه‌رده‌ك، تێك‌شكاند و به‌رپه‌رچی په‌لامارێكی داعشییان دایه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش، هه‌وڵییاندا به پێنج ئۆتۆمبێلی بۆبمڕێژكراو، له گونده‌كانی ستیح – قهرهقهش، په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه بده‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه تێكشكێندران و هه‌وڵه‌كه‌یان شكست پێهێنرا.
په‌یامنێری كوردستان 24 له‌و سنووره رایگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش په‌لاماری گونده‌كانی ستیح و قهرهقهشییاندا، كه له دوایین ئۆپه‌راسیۆندا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه ئازادكرابوون، له به‌رامبه‌ریشدا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه وه‌ڵامی په‌لاماره‌كه‌یان دایه‌وه و زیاتر له 20 چه‌كداری داعشیان كوشت.