ئه‌و جۆدۆزانه ئیسرائیلییه‌ی له ئۆڵمپیك له‌لایه‌ن ركابه‌ره میسرییه‌كه‌یه‌وه ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كرا به‌ڕه‌سه‌ن كورده
مێدالیای بڕۆنزی به‌ده‌ستهێنا
K24- هه‌ولێر
ئه‌و جۆدۆزانه ئیسرائیلییه‌ی له ئۆڵمپیكی ریۆ مێدالیایه‌كی بڕۆنزی به‌ده‌ستهێنا و له‌لایه‌ن ركابه‌ره میسرییه‌كه‌یه‌وه ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌كرا، له به‌دواداچوونێكی كوردستان24دا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و یاریزانه به‌ڕه‌سه‌ن كورده.
ئۆری ساسۆن له رێكه‌وتی 18/8/1990 له یرۆشه‌لایه‌م له ئیسرائیل له‌دایكبووه و نه‌وه‌ی حه‌خام ساسۆنه، كه باپیره‌ی تاكو ساڵی 1948 له باشووری كوردستان ژیاوه و دانیشتووی شارۆچكه‌ی دیانا بووه.
ئۆری ساسۆن له ئۆڵمپیكی ریۆ له قۆناخی پێشكۆتایی كێبڕكێكانی یاریی جۆدۆدا دوای ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی 100 خاڵ به‌رامبه‌ر هیچ له ئیسلام ئه‌لشه‌هابی جۆدۆزانی میسری برده‌وه، جۆدۆزانه میسرییه‌كه‌ی ره‌تیكرده‌وه ته‌وقه له‌گه‌ڵ ئۆریدا بكات، كه به‌مهۆیه‌وه دوێنێ دووشه‌ممه ئه‌و یاریزانه میسرییه له ئۆڵمپیكی ریۆ دوورخرایه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان24 دوێنێ دووشه‌ممه ئۆری ساسۆن گه‌یشتووه‌ته‌وه ئیسرائیل و ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌و جۆدۆزانه به‌ڕه‌سه‌ن كورده كه له كێشی سه‌روو 100 كیلۆدا مێدالیای بڕۆنزی له‌مكرا و پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێنا، سه‌ردانی رێكخراوی كوردی - جووی كردووه و كوردبوونی خۆی دووپاتكردووه‌ته‌وه.
ئۆری ساسۆن سێیه‌م یاریزانی كورده له ئۆڵمپیكی ریۆ مێدالیا به‌ده‌ست بهێنێت، پێشتر كیانۆش رۆسته‌می یاریزانی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی له ریزی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران مێدالیای زێڕی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌مڕۆش سه‌باح شه‌ریعه‌تی له ریزی هه‌ڵبژارده‌ی ئازربایجان مێدالیای زێڕی له یاریی زۆرانبازیی له‌ملكرد.

.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)