داوا ده‌كرێت گوله‌ن به 1900 ساڵ به‌ندكردن سزا بكرێت
داوا ده‌كه‌ن دوو سزا به‌سه‌ر گوله‌ن جێبه‌جێ بكرێت
K24 - هه‌ولێر:
داواكارانی گشتی توركیا، داوا ده‌كه‌ن دوو سزا به‌سه‌ر فه‌تحوڵڵا گوله‌ن، سه‌رۆكی بزاڤی خزمه‌تدا بسه‌پێندرێت، یه‌كێكیان سزای به‌ندكردنی هه‌تاهه‌تایی و ئه‌وی دیكه‌ش سزای به‌ندكردن بۆ ماوه‌ی 1900 ساڵ.
به‌رپرسانی باڵای توركیا، به‌رده‌وام فه‌تحوڵڵا گوله‌ن به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه له پشت هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی رابردووه‌وه بووه، به‌ڵام گوله‌ن ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه.
وه‌ك ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵوی توركی بڵاویكردووه، به گوێره‌ی كۆنووسی واژووكراوی داواكارانی گشتی له‌ناوچه‌ی ئۆشاكی رۆژئاوای توركیا، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی گوله‌ن كراون، بریتین له "هه‌وڵدان بۆ تێكشكاندنی ده‌ستووری وڵات به هێز" و "پێكهێنان و سه‌ركردایه‌تیكردنی گرووپێك تیرۆریستی چه‌كدار" هه‌بووه.
هاوكاتی تۆمه‌تی ئه‌وه‌ش ده‌خرێته پاڵ بزاڤه‌كه‌ی گوله‌ن، هه‌وڵی بڕینی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی داوه.
فه‌تحوڵڵا گوله‌ن، له ویلایه‌تی په‌نسلڤانیای ئه‌مه‌ریكا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و پێشتر هه‌ریه‌ك له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا و بن عه‌لی یه‌ڵدریم، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته، داوایان له ئه‌مه‌ریكا كردووه‌ته گوله‌ن راده‌ستی توركیا بكاته‌وه.
لای خۆیه‌وه فه‌تحوڵڵا گوله‌ن رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر به یه‌ك به‌ڵگه‌ش تێوه‌گلانی ئه‌و له هه‌وڵی كوده‌تای ناوه‌ڕاستی مانگی رابردوو سه‌لمێندرا، ئاماده‌یه خۆی راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا بكاته‌وه و له‌و باره‌شدا ئاماده‌یه توندترین سزای به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت.