روسیا و ئه‌مریكا ئاگربه‌ست له سوریا تاوتوێ ده‌كه‌ن
روسیا بنكه‌ی هه‌وایی ئێران بۆ هێرشه‌كانی له سوریا به‌كار دێنێت
K24 – هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاند سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی، جۆن كێری پرسی ئاگربه‌ست له سوریا تاوتوێ كرد، به‌تایبه‌تی له شاری حه‌له‌ب، كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووكانی هۆشداری روودانی كاره‌ساتێكی مرۆیی ده‌دات، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا و روسیا به خێرایی له‌سه‌ر ئاگربه‌ست له‌م شاره رێك نه‌كه‌ون.
له لایه‌كی تره‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا رایگه‌یاند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئێران بۆ هێرشی هه‌وایی بۆ سه‌ر چه‌كداران له سوریا به‌كار دێنێت، كه به هه‌نگاوێكی گرنگ بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی سڤیل وه‌سفكرد.
روانگه‌ی مافی مرۆڤی سوریا كه سه‌نته‌ره‌كه‌ی له بریتانیایه رایگه‌یاند رۆژی سێشه‌ممه چه‌ندین شوێن له شاری حه‌له‌ب و ده‌وروبه‌ی و شوێنه‌كانی تر بوونه ئامانجی هێرشی قۆڕسی هه‌وایی، كه به ده‌یان كه‌س كوژراون.